zagros news agency

ئاژانسی هەواڵی فارس: ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگیراوە

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا لانی کەم لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە ڕاگیراوە. ڕاپۆرتەکەی فارس دەڵێت دوایین پەیامی تاران بۆ واشینگتن “پەیامێکی ڕوون لەبارەی لوبنان بوو”، بەڵام وردەکاریی زیاتری نەخستە ڕوو.
دۆناڵد ترامپ شەوی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی لە بنیامین نەتانیاهۆم خواستووە هێرش نەکاتە سەر زاحییە لە باشووری بەیرووت؛ پاشان لە پۆستێکی جیاوازدا باسی لە “پێشکەوتنی خێرا” لە دانوستان لەگەڵ ئێران کرد. ترامپ دواتر بە میدیاکانی ئەمریکای گوت وردەکاریی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەگەری هەیە “هەفتەی داهاتوو” ئەنجامەکەی ڕابگەیەنرێت.
دوێنێ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە تیمی دانوستانکاری ئێران “بە هۆی ئەوەی لوبنان بەشێک لە مەرجەکانی ئاگربەست بووە و ئێستا ئاگربەست لە هەموو بەرەکان و لەوانەش لوبنان پێشێل کراوە، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی دەقەکان لە ڕێگەی ناوبژیوانەوە ڕادەگرێت.”
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ترامپ گوتی ئێران هەڵوێستێکی لەو شێوەیەی بە ئەمریکا ڕانەگەیاندووە.
ئاژانسی فارس دوێنێ لە زاری سەعید ئاجۆرلووی ئێرانی (ئەندامی تیمی میدیایی شاندی دانوستانکاری ئێران) نووسیبووی: “پێشنیازی نوێی ئەمریکا لە لێژنەی شەش کەسی و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. دەقێک لە ڕێگەی ناوبژیوانەکانەوە بۆ ئێران نێردراوە، بەڵام هێشتا وەڵامی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکامان نەداوەتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل چاوەڕانی فەرمانی ڕێبەرین

یاسین

لیژنەکا بلند ب سەروکاتیا پارێزگارێ دھۆکێ ھاتە پێک ئینان بۆ بەرھەڤیێن ئەنجامدانا سەرژمێری یا گشتی

سەڵاح

پەرلەمانتەری ئەڵمانیا: بەم زوانە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

سەڵاح