وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند .
١- ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٦ پشووی فەرمی سەری ساڵی کۆچییە هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت.
٢- ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢٥ پشووی فەرمی ڕۆژی عاشوورایە هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت.
٣- ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی مۆڵەتی تاقیکردنەوەی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لێیە ئەوا لە ڕۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) نابێت هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجامبدرێت.
٤- هۆڵی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی پێویستە جیابکرێتەوە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی دیکە ئەگەر شوێنی گونجاو نەبوو ئەوا دەکرێت پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی تاقیکردنەوەکانی دیکە ئەنجام بدرێت.


