ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی دراوه، گۆرینی سیسته‌می بانكی له كاشه‌وه بۆ ئه‌لكترۆنی و ئاسانكاری بۆ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران گۆرانكاری گه‌وره‌ی دروستكردووه به جۆرێك خواست له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له كوردستان زیاتر بووه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان خوازیارن له كوردستان كاربكه‌ن.
شوان زراری، بۆ زاگرۆس گوتی: “یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی له كوردستان زۆر ترین كاری تێدا كراوه و گرنگی زۆری پێدراوه كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و سیسته‌می بانكییه كه سه‌رجه‌میان په‌یسوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه وێرای هه‌بوونی ئاسته‌نگ و گیروگرفت و قه‌یرانی دارایی به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌و بواره‌وه هه‌بووه، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا گۆرانكاری باش له سێكته‌ری ئابووری كراوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌دواداچون و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه و جیاله‌وه‌ش كارئاسانی كراوه بۆ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره رێژه‌ی وه‌به‌رهینان و بازرگانی له كوردستان به‌رز بوه‌ته‌وه چونكه سیسته‌می باج و رسومات رێكخراوه‌ته‌وه، له‌كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 700 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان پێدراوه، كه ئه‌مه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌رووی بازرگانیشه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره نراوه ئاستی بازرگانی و خواست له‌سه‌ر هاتنی سه‌رمایه بۆ كوردستان دووبه‌رانبه‌ره به‌به‌راوردی جاران زیاتره.
گوتیشی: “له‌كه‌رتی پیشه‌سازی شۆرشی گه‌وره كراوه به‌تایبه‌ت دروستكردنی چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی كه خودی سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی بۆ كردوون، به‌تایبه‌ت له‌كه‌رسته‌ی بیناسازی له‌وانه كه ئێستا شیشی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كرێت و ریستیكلین و بواری خۆراكی، كه زۆربه‌ی پیشه‌سازی كوردستان پشت به‌ناوخۆی كوردستان ده‌به‌ستێتت و پلانه‌كان بۆ داهاتوو باشترن ده‌بن به‌تایبه‌ت دروستكردنی چه‌ندین كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یه‌كخستن و گۆرانكاری له سیسته‌می بانكی له كاشه‌وه بۆ ئه‌لكترۆنی و كارت بانك كه ئه‌مه كارئاسانی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بازرگان و وه‌به‌رهێنان دروستكردووه”.
راشی گه‌یاند: وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌شێكی گرنگن له وه‌به‌رهێنانی كوردستان به‌تایبه‌ت له پرۆژه ستراتیژییه‌كان وه‌ك شیش و چیمه‌نۆت و ناوچه پیشه‌سازی كه ملیاران دۆلار وه‌به‌رهێنانیان كردووه له‌م كابینه‌ی نۆیه‌م خواستی زیاتری وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی له كوردستان بووه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به به‌بهێزكردنی ژێرخانی ئابووریه‌وه هه‌یه.

