بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 03-06-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک.
هەروەها کەش و هەوای سبەی پێنجشەممە 04-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت؛ پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 36 سبەی 37
سلێمانی ئەمڕۆ 35 سبەی 36
دهۆک ئەمڕۆ 35 سبەی 36
هەڵەبجە ئەمڕۆ 37 سبەی 37
گەرمیان ئەمڕۆ 42 سبەی 43
زاخۆ ئەمڕۆ 36 سبەی 37
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 36 سبەی 37
پیرمام ئەمڕۆ 33 سبەی 34
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 25 سبەی 26

