zagros news agency

نێتفلێکس بۆ کۆکردنەوەی کارە وەرگیراوەکان لە کتێبەکانەوە بەشێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

بۆ ئاسانکاری بینەران و خوێنەرانی کتێبە ناودارەکان، پلاتفۆرمی نێتفلێکس بەشێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی “Watch Based on Your Favorite Books” کارا کرد.

 

ئەم هەنگاوە ئامانجی ئەوەیە، سەرجەم ئەو فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییانەی کە لە رۆمان و کارە ئەدەبییەکانەوە وەرگیراون، لە یەک شوێندا کۆبکاتەوە تاوەکو بەکارهێنەران بە ئاسانی دەستیان پێ بگات.

 

نێتفلێکس رایگەیاند، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە تێبینییان کرد جەماوەرێکی زۆر بەردەوام بەدوای ئەو بەرهەمانەدا دەگەڕێن کە بنەمایەکی نووسراویان هەیە.

 

ئێستا بەشە نوێیەکە بەپێی 9 پۆلێنی جیاواز دابەش کراوە، لەوانە کارە مێژووییەکان، رۆمانسی، خەیاڵی، و کارە دیکە تایبەتەکان بە منداڵان و چیرۆکە وێنەییەکان.

 

ئەم بەشە نوێیەی نێتفلێکس تەنیا کارە جیهانییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو چەندین بەرهەمی عەرەبی دیاری تێدایە کە لە دەقە ئەدەبییەکانەوە وەرگیراون.

 

لەوانە فیلمی میسری “Anf wa Thalathat ‘Uyun” و “Kira & El Gin” و فیلمی جەزائیری “The Last Queen”. هەروەها زنجیرەی میسری “Paranormal” کە لە رۆمانەکانی نووسەر ئەحمەد خالید تۆفیق وەرگیراوە، لەناو ئەم لیستەدا دەبینرێت.

 

نێتفلێکس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم دەستپێشخەرییە لەبارەی گرنگیدانە بە چێژی جیاوازی بەکارهێنەران، هاوشێوەی ئەو سەرکەوتنەی پێشتر بەشی “Zodiac List” بەدەستی هێنابوو.

 

کارگێڕی پلاتفۆرمەکە لەو بڕوایەدایە، کۆکردنەوەی ئەم کتێبخانە گەورەیە لە یەک شوێنی دیاریکراودا، یارمەتی بینەران دەدات بەدوای ئەو فیلمانەدا بگەڕێن کە پێشتر رۆمانەکانیان خوێندووەتەوە.

 

بەم شێوەیە نێتفلێکس بەردەوام هەوڵ دەدات جۆرەها بەرهەمی نوێ پێشکەش بکات کە گونجاو بێت بۆ هەموو تەمەن و ئارەزووەکان، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی دەستیان بەو چیرۆکانە بگات کە پێشتر تەنیا لە لاپەڕەی کتێبەکاندا مابوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح