zagros news agency

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ی حوزەیرانی 2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەماحەتی ئایەتوڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز بڵاوكردەوە كە یەکێک بوو لە مەرجەعە باڵا ئایینی و زانستییەکان لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا ڕایگەیاند “بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەماحەتی ئایەتوڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییازمان پێگەیشت، کە یەکێک بوو لە مەرجەعە گەورە ئایینی و زانستییەکان لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا”.

سەرۆک بارزانی هەروەها رایگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی پێگەی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی، بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، حەوزەی زانستی، و سەرجەم شوێنکەوتووان و دۆستانی دەکەین”.

لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی رایگەیاند “لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی بخات و بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هەروەها سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران

سەڵاح

لاپۆرتا؛ لامین یاماڵ باشترین یاریزانە لە جیهاندا

یاسین

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

سەڵاح