zagros news agency

لەهەولێر خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ منداڵان قەدەغە دەکرێت

 

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڕیارێکی توندی بۆ پاراستنی تەندروستیی منداڵان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە فرۆشتن و دابەشکردنی سەرجەم جۆرەکانی خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان و هەرزەکاران لە تەواوی دووکان و مارکێتەکاندا بە تەواوی قەدەغە کرا.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەرجەم لیژنەکانی چاودێری ڕاسپێردراون بۆ پشکنینی مەیدانی و بەدواداچوونی وردی بازاڕەکان.

قایمقامیەت هۆشدارییەکی توند دەداتە کاسبکاران و خاوەن مارکێتەکان؛ هەر سەرپێچییەک ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندتان دەکاتەوە. بەپێی بڕیارەکە، ئەگەر هەر منداڵێک بەهۆی خواردنەوەی ئەو وزەبەخشانەوە تەندروستی تێکبچێت یان گیان لەدەستبدات، ڕاستەوخۆ ئەو فرۆشیارەی کاڵاکەی پێداوە بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کاردانەوەی هەبێت

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بۆ “دۆخی نائاسایی بەرگری” ئامادە دەبێت

یاسین

ئاریانا گراندێ: ڕەنگە دوای ٢٠٢٦ ماڵئاوایی لە گەشتە هونەرییە گەورەکان بکەم

ART