zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۹ی بنەڕەتی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن لەگەڵ بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم، پێویستە پێش دەستپێکردنی ئەنجامدانى تاقیکردنەوە، کە لە ڕێکەوتی ۱٥ی ٦ی ۲۰۲٦ کاتژمێر( ٨:۰۰ )ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.

لەکاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات قوتابخانەکەی لێ ئاگاداربکاتەوە
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/pol9x2

لیژنەی بالآی تاقیکردنەوەگشتییەکان
٥ی ٦ی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

هيومان رایتس وۆچ: هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لبنان “تاوانی جەنگە”

یاسین

ئاگاداری بۆ قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوەخییەکانی زانکۆی سەلاحەدین

دڵشاد