zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

 

​ئەمڕۆ شەممە، 6ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ کۆتاییهاتنی مامەڵەکانی هەفتە و داخستنی بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەو بەرزبوونەوە پێشووەی جێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی هێوربوونەوەیەک بە بازاڕەکاندا هاتەوە.

​لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 93.09 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو (96.90 دۆلار) بە بڕی 3 دۆلار و 81 سەنت دابەزیوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش نیشتنەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە 90.54 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (95.14 دۆلار) دابەزینێکی 4 دۆلار و 60 سەنتی نیشان دەدات.

​ئەم پاشەکشەیەی نرخەکانی نەوت بەهۆی ئەوەوەیە کە بازرگانان متمانەیان بەدەستهێناوە کە ئەگەری نوێبوونەوەی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران کەمتر دەبێتەوە. ئەم گەشبینییە و کەمبوونەوەی گرژییەکان وایکردووە ترسی وەبەرهێنەران لەسەر داهاتووی گەرووی هورمز و جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان کەم بێتەوە، کە ئەوەش ڕاستەوخۆ بووە هۆی هێوربوونەوەی دڵەڕاوکێی کەرتی وزە و دابەزینی نرخەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

شەپۆڵێکی باران بارین بەڕێوەیە

یاسین

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین