دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئینریک ریکێڵمی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند لەکاتی بوونە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوا ڕاستەوخۆ یورگن کڵوپی ئەڵمانی دەکاتە ڕاهێنەری یانەکە و چەند بۆندێکی دیکەی گەورە و مێژوویی ئیمزا دەکات.
لەسەر ئەم قسانە بریکاری کارەکانی یۆرگن کڵوپ ئەمڕۆ بۆ سکای سپۆرت دوا و وتی؛ یۆرگن کڵوپ لەکارەکەی ئێستای لەگەڵ ڕێد بۆڵ زۆر دڵخۆشە و هیچ نیازێکی نییە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک،کە پێمانوایە ئەمە جۆرێکە لەبێزار کردن و بەکارهێنان.
ئەم قسانەی بریکارەکەی کڵوپ هەموو بابەتەکە لەبەرژەوەندی پێرێز دەباتە پێشەوە و ڕیکێڵمی دووچاری داڕومانێکی دیکەی بانگەشەکانی کردەوە،لەلایەکی دیکەشەوە هەمووان چاویان لە پێرێزە بۆ ڕاگەیاندنی بۆندە مێژووییەکەی باسی دەکات،کە سەرووی 150 ملیۆنیە.
“سەرکار ڕێبوار”

