zagros news agency

راپۆرتێکی سی ئێن ئێن زانیاری هەستیار سەبارەت بە ولاتێک بلاو دەکاتەوە کە لە شەری ئێران و ئەمریکا بەژدار بووە

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی سی ئێن ئێن، هێزەکانی ئیسرائیل لە چەند شوێنێکی باشووری ئازەربایجان و لەسەر سنوورە باکووری ئێران کار دەکەن، کە تەنیا 60 میل لە شاری تەورێزەوە دوورن، ئەم یەکانە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێسپێردراوە، ئەمەش وای کردووە ئیسرائیل بتوانێت بە وردی چاودێری باکووری ئێران بکات.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل ئازەربایجانی وەک هاوبەشێکی ستراتیژی بینیوە و چەندین هەفتە پێش دەستپێکردنی جەنگ، ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە، لەوانەش چاندنی ئامێری گوێگرتن و سیخوڕی لە ناوچە سنوورییەکان.

یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە هەرە گرنگەکان کە لە خاکی ئازەربایجانەوە دەستی پێکرد، کوشتنی “رەحمان موقەدەم” بوو، کە فەرماندەی هەواڵگری سوپای پاسداران بوو لە 4ـی ئازاری رابردوو، کە ئیسرائیل تۆمەتباری کردبوو بەوەی پلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی لە ساڵی 2024ـدا داڕشتووە.

هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بنکە پێشوەختانەی ئیسرائیل لە ئازەربایجان، یارمەتیدەر بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران و رەخساندنی دەرفەت بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان لە کاتی پێویستدا.

رەتکردنەوەی توندی ئازەربایجان


وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان بە توندی راپۆرتەکەی CNN ی رەتکردەوە، رایگەیاند: “ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن خاکی ئازەربایجان لەلایەن وڵاتی سێیەمەوە بۆ هێرش یان چالاکی هەواڵگری دژی دەوڵەتێکی تر بەکارهێنراوە، بە تەواوی بێ بنەمان.” هەروەها جەختی کردەوە، باکۆ هەرگیز رێگەی نەداوە و رێگەش نادات خاکەکەی بۆ ئەم جۆرە مەبەستانە بەکاربهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کاردانەوەی هەبێت

سەڵاح

‎كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە دروستكردنی نۆ بەنداو، 252 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە

گوران

تورکیا: بۆ پێدانی پلە و پۆست لە سوریا دەبێت دۆخی ئەمنی لەبەرچاو بگیرێت

سەڵاح