zagros news agency

نرخی یەک پاقلاوە گەشتیارێکی شۆک کردووە

 

نرخی خەیاڵی پارچەیەک شیرینی “پاقلاوە” کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵ بۆ فرۆشتن دانرابوو، شەپۆلێک لە سەرسوڕمان و ناڕەزایەتی لای گەشتیارێک دروستکرد کە دیمەنەکەی بە کامێرای مۆبایلەکەی بەدۆکیۆمێنت کردووە.

ڤیدیۆکە گفتوگۆیەکی نوێی لەسەر بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخی خۆراک و خواردنەوەکان لەناو دامەزراوە ئاسمانییەکاندا گەڕاندەوە.

شۆکی گەشتیارەکە دیار بوو دوای ئەوەی دەرکەوت یەک پارچە پاقلاوە بە ٨ یۆرۆ دەفرۆشرێت، کە دەکاتە نزیکەی ٤٢٧ لیرەی تورکی.

سەرنشینەکە لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە تۆماری کردووە، لە کاتێکدا بە سەرسوڕمانەوە ئاماژە بە تابلۆی نرخەکەی سەر بەرهەمەکە دەکات، دەڵێت: “دوای بینینی ئەمە، چیتر ناتوانم بڵێم هیچ وڵاتێک گرانە.. بە تەواوی هەستی خۆمم بۆ نرخەکان لەدەستدا!”.

کۆمێنتی گەشتیارەکە و تۆمارکردنی ڕووداوەکە گرنگی و کاردانەوەی بەربڵاوی لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدەستهێنا، لە نێوان ڕەخنەی توند لە سیاستەکانی نرخاندن لە فڕۆکەخانەکاندا، کە بارگرانییەکی دارایی گەورە لەسەر گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێلا حەدید زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی بڵاودەکاتەوە

ART

نرخی دراوی ئێران لە دابەزیندا گەیشته ئەوپەڕی خۆی

سەڵاح

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەڵاح