رێبوار حەمەلاو شوانى
له‌و كاته‌وه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن چه‌كی شه‌ره‌ف و پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته شان له پێناو پارێزگاریكردن له كوردبوون و ڕزگاری و ئازادی خاك و نیشتیمانی ، داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان ، چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و تۆمه‌ت به‌خشین و چه‌واشه‌كاری و سیناریۆ و پیلانگێری قڕێژ نه‌ماوه له دژی نهگڕنهبهر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بیرباوه‌ر و ئامانجه‌ی كه خه‌باتی بۆ ده‌كات و خوێن وگیانی له پێناویدا ده‌به‌خشێت پاشگه‌ز بكرێته‌وه و كاروانی كوردایه‌تی وگه‌یشتن به ئامانجهگهورهكهی كه مافی سه‌ربه‌خۆییه بیوه‌ستێنن
بۆ، گه‌لی كورد خودی ناسمانه‌ی كوردبوون و پێشمه‌رگه‌بوون هه‌میشه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ سزادان ، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و دیموگرافی بووه له دیدی دوژمنان وڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به هه‌موو كه‌س ولایه‌نه میراتگره‌كانی ئێستاشه‌وه ، كه پێوه‌ستی به كۆمه‌ڵكوژكردن و قڕكردن و سڕینه‌وه‌یان بۆ له‌ناوبردنی كورد و پێشمه‌رگه وه‌ك كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م پیلان و خه‌ونه‌كانیان گڕتۆتهبهر
به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیش هه‌موو هێرش و له‌شكركێشیی و پهڵاماردانه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له رابردوو و ئێستاشدا به‌شێوازی جیاواز دژی كوردستان و پێشمه‌رگه به روونی بهرجستهكراوه ، چونكه ئه‌وان هه‌میشه كورد‌و پێشمه‌رگه به یاخی بوون و تێكده‌ر ناویان بردووه، به پێی قۆناغ و دهرفهفتهكان هه‌رده‌م به سیناریۆی قۆناغ به قۆناغ كاریان كردووه بۆ لێدان و نه‌هێشتن و گه‌مارۆدان و له رابردووش وێرانكاری گونده‌كان و كۆمه‌ڵكوژی و زێندهبهچاڵكردن به‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ، گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه قوربانیی زۆریان دا ، به‌ڵام ئه‌م خۆڕاگری و بیروباوه‌ره پته‌وه‌وه ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ونی ناحه‌زانی كورد بێته‌دی
ئه‌گه‌ر دوێنی ڕژێمه‌كانی عێراق ،چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیان به تاوانی كوردبوون و پێشمه‌رگه‌بوون هه‌وڵی له‌ناوبردنیان دا ، ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش به پاڵپشتی ده‌ره‌كی به هۆی كوردبوون و پێشمه‌رگه‌بوون و پاساوی دیكه‌ی سیاسی و ئایدۆڵۆژی و تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو ، شێوازی جیاواز بۆ لاوازكردنی دۆزی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان یان گڕتۆتهبهر بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده وباوهربوونی لاواز بكه‌ن ، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و به‌كارهێنانی هه‌ندێك لایه‌نی زمان كورد بۆ داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌تی كه‌ركووك و خانه‌قین و شه‌نگاڵ و به‌شێكی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا ، ئێستاش خه‌ونی گۆڕینی دیمۆگرافیا و ڕاگواستن و داگیركردنی موڵك و سامانیان ده‌بینن و كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییش بوونی كوردبوون و پێشمه‌رگه‌یه وه‌ك قه‌ڵغانی پارێزگاری قه‌واره‌ی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كه ده‌یان ساڵه ناحه‌زانی كوردستان به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن به‌ڵام باوه‌ری كوردبوون و پێشمه‌رگه ڕێگر بووه
به‌سه‌رنجدان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئازاره‌كانی و دوژمنانی پێشمه‌رگه كه مه‌رام و خه‌ونی نه‌یاران دیار و شاراوه نیه ، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وامی سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن و چهواسهندنهوهی به شێوازی سیاسی و به‌ئامانجگرتنی نه‌ته‌وه‌یی ،خه‌ونێ: بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی و سزادانی به‌كۆمه‌ڵ ، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دوێنی بۆ ڕاگڕتنی كاروانی خه‌بات له پێناو ئازادی و مێژووی ئێستای دژایه‌تیكردن و په‌لاماردانی كوردستان و پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌یه كوردبوون و كوردستانیبوون لاواز و به‌ئامانج بگیرێت و پێشمه‌رگه‌ش هێزێكی خۆڕسك و داكۆكیكارو به‌رگریكاری دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كه چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری شوناسی كوردبوونی بێت ، به‌ڵام تا پێشمه‌رگه‌یه مابێ خه‌ونی نه‌یارانی كورد نایه‌ته‌دی

