یانەی هیلالی سعوودی دوای ئەوەی لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٥ توانی تیو هێرناندێزی فەرەنسی بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلان بکڕێت ئێستا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕافایل لیاوی پورتوگالیش بباتە ڕیزەکانی خۆی و ئەو هاوبەشییە سەرکەوتووەی پێشووی سان سیرۆ زیندوو بکاتەوە ئەمەش دوای ئەو دۆخە نائارامەی لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو ڕووبەڕووی یانەی میلان بووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت خولی سعوودی بژاردەی یەکەمی لیاو نییە بەڵام ئەگەر ئۆفەری گونجاوی لە خولەکانی پرێمەرلیگ و لالیگاوە پێ نەگات ناچار دەبێت ڕوو لەو وڵاتە بکات.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تیو هێرناندێز و سێمیۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری هیلال فشارێکی زۆر دەخەنە سەر لیاو بۆ ڕازیبوونی چونکە لیاو لە دوای ڕۆیشتنی تیو بە ڕوونی بەدەست نەبوونی هاوبەشەکەی لە باڵی چەپدا ناڵاندوویەتی کە پێشتر پێکەوە زیاتر لە ١٥ هەزار خولەک یارییان کردبوو و وەک بڕبڕەی پشتی یانەی میلان دەبینران.
لە کاتێکدا هیلال دەیەوێت بەم گرێبەستە گەورەیە هێڵی پێشەوەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بە تەواوی پتەو بکات و گواستنەوەیەکی مێژوویی تر لە ئەوروپاوە بۆ خولی ڕۆشن تۆمار بکات.

