zagros news agency

قەیرانی دارایی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەرەو ئینگلتەرا دەنێرێت

یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی بە فەرمی بەرگریکاری فەرەنسی جولیۆس کۆندێی خستووەتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە ئامادەن لەم هاوینەدا دەستبەرداریان ببن و نرخی فرۆشتنەکەشی بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.

 

سەرەڕای ئەوەی کۆندێ گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ نوێکردووەتەوە، بەڵام کارگێڕی یانەکە بە مەبەستی ڕزگاربوون لە قەیرانی دارایی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی تری یانەکە، ناوبراو بە یەکێک لە بەنرخترین سەرمایەکانی خۆی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا دەبینێت.

 

بەپێی ئاماژەی ئێل ناسیۆناڵ، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کۆندێ لە هێڵی بەرگریدا پێشکەشیکردووە، چەندین یانەی گەورەی پرێمەرلیگی ئینگلیزی چاودێری دۆخەکەی دەکەن و ئامادەییان نیشانداوە ئەو بڕە پارەیەی بەرشەلۆنە داوای دەکات دابینی بکەن.

 

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم فرۆشتنە گەورەیەوە داهاتی پێویست بۆ کڕینی یاریزانی نوێ مسۆگەر بکات، پێشبینیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکان بچنە قۆناغێکی گرنگترەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فێرناندێز: دەمەوێت خەونی منداڵیم بەدی بهێنم

یاسین

ئەڵۆنسۆ هەواڵی گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی تیپەکەی راگەیاند

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

یاسین