رێبوار حەمەلاو شوانی
بناغەى ئەو باوەر و سیاسەت و ستراتیژییەتەى کە پارتى دیموکراتى کوردستان لە سەڕ رێبازى دامەزراوە و قوتابخانەى کوردایەتییە و ئامانج تێیدا پارێزگاریکردنە لە سەربەخۆیی و سەروەرى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەدیهێنانى مافەرەواکانى خەڵکى کوردستانە ، ئەویش بڕیاردانە لە مافى چارەى خۆنووسین و دەوڵەتبوونى کوردستانە
ئەم ڕێبازە پیرۆز و گرانبەهایە دامەزرێنەرەکەى مستەفا بارزانى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کوردە ، کە دواى زیاتر لە نیو سەدە خەباتى و تێکۆشان لە سەختترین هەلومەرجەکاندا و ئێستا سەرۆک مسعود بارزانى درێژەپێدەرى و گەشەپێدەر و جێبەجێ دەکرێت ، هەر بۆیەشە سەرۆک بارزانى هەموو هەوڵێکى بۆ ئەوە بووە ، تا کوردستان بتوانێت هاوسەنگییەکى بەهێز دروست بکات لە نێوان پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان ، ئەوەش لە بەڕێگەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، سیاسەت و دیپلۆماسى ژیرانە بۆ بونیاتنانى هاوپەیمانیی ستراتیژى
بست بە بستى ئەم کوردستانە ، بە دڵۆپى خوێنى پێشمەرگە و فرمێسکى دایکە شەهیدێک و ئارەقە و خەباتى دڵسۆزانى ئەم نیشتیمانە بۆنیاتنراوە ، ڕێبازى بارزانیش ڕێبازى بونیاتانى کوردستانێکى بەهێزتر و گەشەپێکردووترە ، کە بە هێزى نەرم و لۆژیک لە نێو گۆڕانکارییە بەردەوامەکانى ناوچەکە و جیهاندا خۆى گونجاندووە ، هەر ئەوەشە وێراى هەموو گوشار و پەڵاماردانەکان هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە هەنگاونانى بۆ بەهێزکردنى پایەکانى قەوارەى هەرێى کوردستان و پەرپێدان و گەشەسەندن و پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیانى ئاشتیانەى نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی وئایین و ئایینزاکان و سەقامگیرى ناوخۆیی و ڕێگریکردن لە پەرتەوازەیی
ڕێبازى بارزانى ، لە پێناو کوردستانێکى ئازاد و سەروەر و سەربەخۆییە ، ئەوەش ئەو بنەما نەگۆڕ و نەخشەڕێگەیە ، کەپارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە بانگەشەى بۆ دەکات و خەباتى بۆ کردووە و رژە لە سەر مافەکانى خەڵکى کوردستان و زمان و کەلتوور و مێژوو ، کاریش بۆ ئەوە دەکات تا گەلى کورد خاوەن بڕیارى سیاسى و کۆمەڵایەتى خۆى بێت ، دوور لە هەموو دەستوەردانێکى دەرەکى
ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە ، تەنها حزبێکى ئاسایی و لە سنوورێکى ناوچەیەکى دیاریکراو نییە ، بەڵکو باوەرێکى پتەو و قووڵە لە رووى نیشتیمانپەوەر و کوردپەوەرى کە لە ڕۆحى هەموو کورد و پێشمەرگەیەکەدا ڕەگ و ڕیشەى داکووتاوە ، تاقیکردنەوەیەکى مەردایەتى و کۆڵنەدانە ، ڕێبازى بڕینى هەوراز و نشێوە سەختەکانە ، ڕێبازى ڕووبەڕووبوونەوەى دڕندەترین داگیرکەر و ڕژێمە سەختەکانە ، کە وەک چیایی شیرین و سەفین و هەڵگورد سەربەرزانە وەستاتەوە و کۆڵنەدان و ناچەمێتەوە
بە سەرنجدان بەلاپەرەکانى مێژوویی خەبات و بەرخودانى ئەم ڕێبازە پیرۆزە، هەموو ئامانجى شکۆمەندى گەل و نیشتیمانەکەى بووە ، لە نێو سەختترین بارودۆخەکان وگەمارۆدان و گەلەکۆمەکییەکاندا ، سەنگەر چۆڵ ناکات و چۆک بۆ هیچ دوژمن و نەیارێک دانانێت ، ئەمەش سەربەزیی و شانازییەکى گەورەى مێژووییە ، هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵى لێبکات ، ڕێبازێک بناغەکەى بە ڕۆح و خوێن و سەختى و ئاوارەیی بونیاتنرا بێت ئەوا کۆڵنەدات و خۆى بۆ هیچ زۆر دار و نەهامەتییەک ناچەمێنێت و بە باوەرى و ئیرادەیەکى پۆڵاینەوە ڕووبەڕووى هەموو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان دەبێتەوە باوەرێک کە لەسەر باوەرى پێشمەرگە و خوێنى شەهیدان گەشەى کردووە
بە پێى هەموو هەلسەنگاندنە مێژووییەکان ، پارتى و بارزانیبوون،جگە لەوەى گەورەترین شانازى و جوانترین چارەنووسە لە هەمانکاتیشدا ، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکى مێژوویی و پیرۆزە ، چونکە کاتێک لە ناخۆشترین بارودۆخەکاندا ، بە بیروباوەرێکى جوان و سەربەزانە بەردەوام دەبیت لە خەبات و تێکۆشان و بەرگرى و داکۆکیی لە مافەرەواکانى گەل و نیشتمان و خاکەکەت دەکەیت ، ئەوکاتە واتەى کوردبوون و کوردایەتیی تێدەگەێت و باش دەزانیت کە ، ئەم ڕێبازە و ئامانجەکانى بە خوێن و ماندووبوون و فرمێسکى هەزاران شەهید پێگەیشتووە ، بە ئیرادە و باوەرى کوردە دڵسۆزەکان درێژە بەم کاروان و ڕێبازە پێرۆزە دەدات و بۆ هیچ دوژمن و نەیارێک چۆک دانانێت تا سەرى بەرزە وەک چیا سەرکەشەکانى کوردستان

