zagros news agency

خەڵاتى بەرزى ڤاتیکان بۆ پێشمەرگە ، رابەر، نەتەوەیەکى بەرز،بەهێزو ئاشتیخواز

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

لە سەرەتدا گرنگە بزانین ، خەڵاتى بەرزى پیۆسى نۆیەم ، بۆ یەکەمین جار لە رۆژى 17ى حوزەیرانى ساڵى 1847 دامەزراوە و بە یەکێک لە بەرزترین خەڵاتى ڤاتیکان هەژمار دەکرێت . ئامانج لە بەخشینى ئەم خەڵاتە ئاست بەرزە ، ڕێزڵێنانە لە ڕۆڵ و پێگە و خزمەتکردنى سەرکردە و سەرۆکى وڵاتان بە ئاشتى ، مرۆڤایەتى ، کۆمەڵگە ، هەروەها پەیوەندیی نێودەوڵەتى و لەیەکتر نزیک کردنەوەى نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانە .
بەدڵنییاییەوە بەخشینى خەڵاتى بەرزى پاپاى ڤاتیکان بەسەرۆک مسعود بارزانى ، تەنها ، ڕووداوێکى ئاسایی و پرۆتۆکۆڵى و دیپلۆماسى نییە ؛ بەڵکو دانپێدانانێکە لە ئاستێکى زۆر بەرز بە ڕۆڵ و هەنگاو و تێکۆشانەکانى سیاسى و نەتەوەیی و ئاشتیخوازى و مرۆڤدۆستى لە پارێزگاریکردن ئاشتى ، ئازادیی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان و بەرگریکردن لە مافەکانیان
مێژووى هەر ڕابەر وسەرۆکێکى شۆڕشگێر و تێکۆشەر بۆ گەل و نیشتیمانەکەى پڕ لە بڕینى هەوراز و نشتێوەکان و کاتە چارەنووسساز و هەستیارەکان. بەدڵنییاییەوە ئەو ڕابەر و سەرکردانەى کە مێژووی پڕ سەروەرى و شانازى دەخوڵقێنن ، هەمیشە دەکەونە بەردەم ئاستەنگ و ئاڵنگاریی گەورە و یەکلاکەرەوە ، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە ڕابەر و سەرکردەکان خەبات و گیان خۆیان لە پێناو پارێزگاریکردن لە نەتەوەکە یان و شکۆى مرۆڤیان وەک مرۆڤبوون لە بەرچاوگڕتووە ، واتە لەگەڵ ئەوەى پارێزگاریان لە نەتەوە و نیشتیمان و ئاشتى و مرۆڤایەتى کردووە و شکۆشیان پاراستووە هەرچەندە ئەگەر باجى زۆریشیان لە پێناویدا بەخشی بێت
گەلى کورد ، وەک نەتەوەیەکى خەبات گێر و ستەملێکراو بەدرێژایی مێژوو ڕووبەڕووى دەیان کارەساتى جەرگبڕ و وێرانکەر بووەتەوە ، بەڵام هەرگیز کۆڵى نەداوە و هەرگیزیش بە ڕق و کینە و نەژادپەرستى نەبووەتە هۆکارى پەلاماردان و داگیرکارى خاک و ماڵى هیچ گەل و نەتەوەیەکى دیکە ، وێراى ئەوەى گەلى کورد خۆڕاگر و مڕۆڤدۆست و ئاشتیخوازە و چۆکى بۆ هیچ دوژمن و نەیارێک دانەناوە ، هەردەم باوەرى بە ئاشتى و مرۆڤدۆستى و پێکەوەژیان هەبووە ، بەڵام بەهۆى یەک نەبوونى و نەبوونى تەبایی تائێستا نەیتوانیووە خاوەن دەوڵەت وسەربەخۆیی خۆى بێت
بە هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوویی زیاتر لەیەک سەدەى رابردوو ، بارزان و ڕێبازى بارزانى پشت بە پشت ، ڕۆڵێکى گرنگ و بەرچاوییان هەبوو لە مێژوویی خەباتى گەلى کورد دا ، بەتایبەت لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەکە و نێوەدەڵەتیشدا ، دۆزى کوردى و پێداگریی لە پێکەوەژیانى ئاینى و فەرهەنگى و پێکهاتە جیاوازەکان دەکات ، ئەوەش وایکردووە کە ، کوردوکوردستان وەک ئەستێرەیەکى گەش بدرەوشێتەوە و ببێتە جێگەى گرنگى و بایەخى هەمووان
بۆیە، مێژوو سەلماندى تەنها ئەو کەس و لایەنە پۆپۆلیزم و خاڵى لە خەبات و مێژوو و مڕۆڤبوون ناتوانن سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان ببینن ؛ هەمیشە پەڵامارى رەمز و هێما ، مێژووییەکانى گەلى کورد و کوردستان دەدەن ، بەڵام ئێستا دەبینن ، بارزان و ڕێبازى بارزانى و سەرۆک مسعود بارزانى ، لەڕوانگەى ناوەندە بەرزە ئاینى و سیاسى و دیپلۆماسییەکانى جیهان وەک کارێزمایەکى نەتەوەیی کوردوکوردستان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، بە دانپێنان بە دۆز و مێژوو وئاڵا و زمان و کەلتوورى نەتەوەیەکى ئاشتیخواز .
ئێمەى کورد ، بە بێ بوونى پێشمەرگە ، ڕابەر و سەرۆک بارزانى ، لەمێژبوو سەرگەردان و لێکترازاو دەبووین ، بەڵام بارزانى هەمیشە ڕێنیشاندەر و هەوێنى تەبایی و مەشخەڵى ئومێدى گەلى کوردە بۆ ئێستا وداهاتووش. بەتایبەتى مێژوو گەواهیدەرە سەرۆک بارزانى ، چەندە پشتیوانێکى دۆزى کورد و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان بووە هەر لە پارێزگاریکردن لە ئێزدییەکان و مەسیحییەکان و ئاوارە و پەنابەرانى سووریا و شارەکانى دیکەى عێراق و ئینجا فەراهەمکردنى ژیانێکى بەیەکەوەیی ، ئەوەش بووە فەرهەنگێکى جوان و درەوشاوە و سەرکەوتوو و شانازییەکى گەورە بۆ سەرۆک بارزانى و نەتەوەیی کورد ، بەخشینى خەڵاتێکى ئاست بەرزى لەلایەن پاپاى ڤاتیکانەوە
ئەم خەڵاتە ئاماژەیەکى روونە ، بۆ سەرکەوتنى ئەو شێوازە خەباتە سیاسى و کۆمەڵایەتییەى کە سەرۆک بارزانى ، چەندین ساڵە لە پێناویدا خەبات و باجى گەورەى بۆ بەخشیووە . ئەم خەڵاتە بەرزە ، تەنها بەو ڕابەر و سەرۆک و سەرکردە مەزنانەى جیهان دەدرێت ، کە ئەمرۆ و لەو کاتە سەخت و هەستیارەى کە بەسەر ناوچەکە و جیهاندا گوزەر دەکات ، لە هەولێرى پایتەختى کوردستان پێشکەش بە سەرۆک بارزانى دەکرێت ، ئەوەش وەک ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانى لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئاشتى و مرۆڤایەتى ، ئەم خەڵاتە هێمایەکى مەزنە بۆ ڕابەرێکى مێژوویی و نەتەوەیەکى خۆڕاگر و ئاست بەرز ، خەڵاتێکە بۆ گەلێک کە ڕووبەڕووى ئاگر و ئاسن و ئەنفال و کیمیاباران بووە ، بەڵام وێرایی هەموو سەختییەکان ، مرۆڤدۆستى و پێکەوەژیانى ئاشتیانەى پاراست

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵکی کوردستان متمانەیان داوەتە مەسرور بارزانی

یاسین

کەفتنا ئەخلاقێ سیاسی، بێدەستهەڵاتیا هەڤڕکان بەرامبەر فەلسەفەیا ئاڤادانی یا پارتی دا

دڵشاد

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 2

hakar herki