هەر هەبووین و هەر چەقڵى چاوى ناحەزان دەبین
رێبوار حەمەلاو شوانى
کوردستان وەک جوگرافیا و هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى ددانپێراوى گەلى کورد و نێودەوڵەتیش خاوەن کەوتۆتە پێگەیەکى ستراتیژى و جوگرافیی لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و شوێنى گڕێدانى وڵاتانى عێراق و ناوچەکەیە بە جیهانى دەرەوە ، ئەو گرنگییە لە هەڵکەوتەکەى وایکردووە کە هەمیشە چاوى هەمووانى لە سەر بێت ، لەگەڵ هەر گۆڕانکارى و پێشهاتێک ڕاستەوخۆ یانیش ناڕاستەوخۆ کاریگەرى لە سەر هەبێت
لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونە ، بەرهەمى خەبات و قوربانیدانى زیاتر لە یەک سەدەیە ، هەروەها بە ئاسانى نەهاتووتەبەرهەم یانیش وەک دیارى پێشکەش بەگەلى کورد نەکراوە ، کە ئەمڕۆ وەک بیرکردنەوەى هەندێک حزب ولایەنى خاو لە سیاسەت و بیرکردنەوەى پێیان وابێت کە هەروەها بە ڕەشەبایەک لە ڕیشەوە هەڵدەکەنڕێت ، بەڵگەى مێژوویش ئەوەیە کاتێک هەموو جۆرە چەک و ئامرازێکى سووتێنەر وکوشندە بۆ سڕینەوەى مۆڕکى نەتەوایەتیمان بەکارهێنرا ، نەک هەر نەسڕاینەوە ، بەڵکو بەهێزتر لە جاران لەگۆڕەپانى خەبات بەردەوامیی هەبوو تا بە ئێستاشەوە کە تەنها لەم چەند ساڵەدا جۆرها چەک و سیناریۆ وقەیران لە نێوخۆ و دەرەوە و فایرۆسى بەکرێگیراو بەکارهات بەڵام خۆڕاگرانە لە سەر پێیەکانى مایەوە .
دەمهەوێت بڵێم ، دواى بەکارهێنانى جۆرها نەخشە وپیلان و دادگە و لە ئێستاشدا ، کارتێک بەناوى هەڵبژاردنێکى دیراینکراو کە پێشوەختە ئەنجامەکانى لە پێناو نەهێشتن یانیش لاوازکردنى قەوارەى دیموکراسى و سیماى جوانى پێکەوەژیان بوو بەکارهێنرا ، لە کاتێکدا ئەوانەى کە لە دوو ساڵ پێشەوە بە هیچ جۆڕیک ئامادە نەبوون هەڵبژاردن بکەنەوە ، دوو جاریش ڕەتیان کردەوە ، ئێستاش هەست بەوە دەکەن کە ئەو کارتەشیان بەرەو سووتان دەچێت ،ئەوەى مەرامى ناحەزان و ئەو لایەنانە بوو نەک تەنها لێدانى حکوومەتى کوردستان بەڵکو هەموو قەوارەى هەرێمى کوردستان بوو ،
چونکە سەرۆکوەزیرانى کوردستان بەڕێگەیەکى دیموکراسیانە و پارتى وەک حزبى یەکەمى کوردستان بنەماکانى دەستاودەستکردنى دەسەڵاتى وەرگڕت ، کە ئامانج تێیدا خزمەتکردنى هەموو کوردستانیان بوو بەبێ جیاوازى و بەرژوەندى کەسى و حزبى لە پێناو کوردستانێکى بەهێز وئاوەدان و گەشەسەندووە ، هەروەها بە نەخشە وپلانى ورد لە رووى ئیداری و چاکسازى و ئابوورى و ئاوەدانییەوە گەورەترین نەخشەى بونیاتنانەوەى ژێرخانى هەرێمى کوردستانى لە نێو کابینەکەى جێگرکرد لە پێناو سڕینەوەى دیاردەى ڕۆتین و خزمەتکردن و ئاسانکارى بۆ ڕایکردنى ئیش وکارەکانى هاووڵاتیان و ئینجا هەنگاو بەهەنگاو ڕێشەکێشکردنى گەندەڵکارى، ئەو هەنگاوانەش وایانکرد کە نەیاران بە ڕێگەى دژایەتیکردن و پیلان داڕشتن و دروستکردنى ئاستەنگ لە سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەکى بۆ حکوومەتى کوردستان شکست بەو بەرنامانە بهێنن ، بەڵام مەسروور بارزانى بە پشت بەستن بەخواى مەزن و هێزوئیرادە و پشتیوانى گەلى کورد و خۆڕاگرى ، هۆکار بوون بۆ هەرەسهێنانى پیلان و تێکشکاندنى خەونى ناحەزانى کوردستان .
ئەم مێژووە پڕسەروەرییانەى خەڵکى کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەندین پیلانگێرى وەک بڕینى مووچە و بودجە ، سڕکردنى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان ، هەوڵى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى مینرێژکراو و دیزانکراو و ئیرادە و خۆراگرى کوردستان بەڕامبەر دادگایەکى نادەستوور و نافیدڕاڵى ، بەیەکێک لە سەرکەوتووترین داستانە مێژووییەکانى گەلى کوردو بەتایبەتى لە سەردەمى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى هەژمار دەکریت ، لەگەڵ ئەوەشدا خەونى ناحەزان بە ڕێگەى چەندین دەزگەى میدیایی و پرۆپاگەندە و چەواشەکارى بۆ لاوازکردنى بیروباوەرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى و خۆرادەستکردن شکستى پێهێنرا ، چونکە پێدەچێت زوو مێژوویان لە بیرکرد بێت کە ئەو ئەزموون و دەستکەوتانە هەروەها نەهاتوونەتەدى ، بەڵکو ئەم قەوارەیە ، خاوەن سەنگ وپێگەى ستراتیژییە لە رووى سیاسى وئابوورى ودیپلۆماسییەوە هەم لەسەر ئاستى ناوچەکە و هەمیش نێودەوڵەتیی کە توانیوێتى هاوسەنگى زۆرێک لە ململانێی ناوچەیی وجیهان رابگرێت ، لەگەڵ ئەوەشدا دوورگەیەکى ئاڕام و سەقامگیرى پێکەوەژیانە کە بناغەدانەرەکەی پارتى و بارزانییە کە زۆرجاران نەک وەک هەرێمێک بەڵکو هاوشێوەی دەوڵەتێک مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و رۆڵ و خاوەن بڕیاربووە لە هاوکێشەکانى ناوچەکەدا ، کە هەموو ئەمانە وایانکردووە کە پێگەى هەرێمى کوردستان زیاتر جێگەى بایەخ و گرنگى بێت و نادیدەگرتن وپەراوێزخستنى ئەستە بووە و چونکە پێگەى کوردستان و دیپلۆماسى وسیاسى کاریگەرى گەورەیە لە سەر رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەیی وجیهانیش.