zagros news agency

ئەپڵ مۆدێلی نوێی iPhone 17e بەشێوەیەکی فەرمی راگەیاند

کۆمپانیای ئەپڵ بەشێوەیەکی فەرمی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی راگەیاند کە لە کۆمەلێک تایبەتمەندی هەیە کە گرنگترین تایبەتمەندییەکان خێرایی و کارکردنی باڵا: مۆبایلەکە بە چیپی بەهێزی A19 کار دەکات، دوو هێندە خێراترە لە iPhone 11 و گونجێنراوە بۆ کارە AI گەورەکان هەروەها خێرایی داتای مۆبایلش دوو جار باشتر بووە لە 16e هەروەها
پارێزگاری زیاتر لە ڕووی پێشەوە بە Ceramic Shield 2 پارێزراوە، سێ هێندە بەرگەگرتنی زیاتر هەیە. دژە-درەوشانەوەش زیادکراوە بۆ بینینی باشتر لە خوار خۆر هەروەها گەڕانەوەی MagSafe ئەمجارە MagSafe گەڕایەوە و شەحنی بێ‌وایەر 15W پێشکەش دەکات؛ دوو هێندە خێراتر لە مۆدێلی پێشوو. پاتریش تا ٢٦ کاتژمێر بەرگە دەگرێت هەروەها کامێرای و پۆرترەیت باشتر کراوە، ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی تەنەکان، و کۆنتڕۆڵی فۆکەس و قووڵی جوانتر لە جاران هەروەها بیرگەی سەرەتای کراوە بە ٢٥٦GB لە جیاتی ١٢٨GB هەروەها سێ جۆر ڕەنگی هەیە ڕەش، سپی، و پەمەیی کاڵ هەروەها وابریارە داواکاری پێشوەختە لە ٤ی ئازار دەست پێدەکات، و لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٦ بە فەرمی دەگاتە بازاڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق بەرەو هاوینێکی بێ کارەبا

سەڵاح

ئۆپەراسیۆنێکی گەورە.. دەستگیرکردنی 270 کەس لە هەڵمەتێکی دژ بە قاچاخی دەرمان

سەڵاح

یاریزانانی بەرشەلۆنە بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن

یاسین