رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
بە درێژایی مێژوو و هەڵەی گەورە و ستراتیژی زڵهێزان و دابەشکردنی خاک و جوگرافیا و نەتەوەیی کورد و لکاندنی زۆرە ملێ بە چوار دەوڵەتی داگیرکەری ( عەرەب،فارس،تورک)، جگە لە نەهامەتی ووێرانکاری و دوژمنکاری هیچ بەرهەم وسوودێکی لێ نەکەوتەوە ،بەڵکو رۆژ بەرۆژ گەلی کورد وەک خاوەن مافێک رژدتر دەکات بۆ بەدەستهێنانەوەی بست بە بست و ماف بە مافی زەوتکراویی ، وێرای بەکارهێنانی جۆرها چەکی کۆمەڵکوژ و وێرانکەر بەڵام نەیانتوانی کاروانی خەبات و تێکۆشانمان بوەستێنن ، ئەوەتا کۆتا چەکی نەیارانی کورد ، دروستکردنی هەندێک کەس ولایەنی کوردی زمانە بە دروشمی گەورە و بریقەدار بەڵام لە ڕاستیدا تەنها بۆ چەواشەکاری وگەوجاندن لە بەلارێدا بردنی کوردایەتی راستەقینە و نیو سەدەی رابردووی دروستکردن و هەنگاو و هەڵسوکەوتەکانیان باشترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن ، بەڵام گەلی کورد بە ورە و ئیرادەیەکی پۆڵایین بەردەوامە و هیچ کۆسپ و ئاڵنگارییەک ناتوانێ بیوەستێنێ
بەدڵنییاییەوە ، سەروەری ، سەقامگیری و بوونی نەتەوەیەک ، تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی هەمیشە ڕووبەڕووی هەوراز و نشێو و تاقیکردەوە و بەرپرسیارێتی گەورە دەبێتەوە. بەتایبەتی کاتێک خاوەن قەوارەیەکی متمانەپێکراو و یاسایی ودەستووری بێت لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیرکەردا و لەکاتێکدا ناوچەکە و جیهان بە گۆڕانکاری خێرا و پڕ لە گرژییدا گوزەر دەکەن ، هەرێمی کوردستانیش چ وەک قەوارە و چ وەک هەڵکەوتەی جوگرافی کەوتۆتە نێو قوڵایی ستراتیژی و بەتایبەتی بۆ نەتەوەیی کورد لە بەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی‌دا خۆی دەبینێتەوە .
داهاتووی ئەم نەتەوەیە و پاراستنی دەستکەوتەکانی، پێویستی بە هۆشیاریی سیاسیی قووڵ و تێڕوانینێکی نیشتمانیی فراوان هەیە، چونکە نەیاران و ناحەزانی دۆزی کورد هەمیشە چاویان بڕیوەتە ئەم ئەزموونە و هەر دەرفەتێک بەکار بهێنن بۆ ئەوەی ڕەنج و قوربانیی دەیان ساڵەی گەلەکەمان بە بادەن و قەوارەکەمان لاواز بکەن.مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی لێواولێوه له كاره‌سات وماڵوێرانی به‌چه‌نگی دوژمنان ونه‌یارانی كوردستانه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕێگر بووه له به‌رده‌م پیلانگێرییه‌كاندا، بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هێزێكی به‌رگریی نه‌به‌ز بووه كه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا بووه‌ته قه‌ڵغان و قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین بۆ پارێزكردن له‌م خاك و ده‌ستكه‌وتانه . له‌م پێناوه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك وه‌ك حزبێك به‌ڵكو وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی وهێزێكی پۆڵایین به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، وه‌ك هه‌میشه و له هه‌موو قۆناغه‌كانی سه‌خته‌كانی خه‌باتدا ، بووه‌ته لاینكه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی و پارێزه‌ری سه‌ره‌كیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
په‌رۆشی و خه‌مخۆری و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردن بووه به هه‌موو كوردستان هه‌ر له زاخۆوه و تا هه‌ڵه‌بجه به بێ جیاواز و پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كه بونیاتنراوه ، هنه‌میشه په‌رۆشی گه‌وره‌ی ، مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی پێگه و قه‌واره‌ی كوردستان بووه له‌ناوچه‌كه‌دا ، له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه باج و قوربانی به هه‌موو به‌رژوه‌ندییه حزبییه‌كانی بدات له پێناو پارێزگاریكردن له شكۆمه‌ندی خاك و خه‌ڵكی كوردستان
بۆیه داهاتوویه‌كی گه‌ش و سه‌ركه‌وتوو بۆ كوردستان ، پێوستی به ته‌بایی،یه‌كهه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان ، ده‌بێ دامه‌زراوه‌كان به‌هێزتر بكه‌ین ، هه‌روه‌ها بوونی سه‌روه‌ریی یاسا ، و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی كوردستان و كاراتر ده‌توانێت خزمه‌تی كوردستان بكات ، ئینجا ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان و نه‌یارانی كورد ببێته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گوزارشت له ویسته ره‌واكانی كوردستانیان بكات .
زۆر ده‌ڕنگه وهیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت ، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به‌رژوه‌ندییه ته‌سك و حزبی و كه‌ستییه‌كانی له پێناو به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا بوه‌ستێنرێن و هه‌موو له ده‌وره‌ی ئامانجه باڵاكانمان وقه‌واره‌ی كوردستان كۆببنه‌وه .قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان موڵكی هیچ حزب ولایه‌نێك و كه‌سێك نییه ، به‌ڵكو به‌رهه‌می شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كان و خوێنی هه‌زاران شه‌هید و تێكۆشه‌ر وماندوونه‌نناسی ئه‌م ڕێبازه‌یه ، پارێزگاریكردنیش لێ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی پیرۆزی سه‌رشانی هه‌موو هێزولایه‌نێكی كوردپه‌وه‌ر ونیشتیمانپه‌وه‌ره
ئاینده‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه و قه‌واره‌یه ، به‌نده به به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری یاسا ، پشت ئه‌ستووربوون به ئیراده‌ی كوردستانیان ، و پارێزگاریكردن ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستووری وئابوورییه . پارتی و بارزانی به هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕ ونیشتیمانییه‌كانی سه‌لماندوێتی كه پێشه‌نگی پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانه . مێژوویش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌دا ده‌دات كه له ئاست به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌بنه خه‌مخۆر و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی داهاتووی ئه‌م خاكه ، ده‌بێته هه‌میشه و ده‌بێ نه‌یارانی كوردستانیش ئه‌م راستییه بزانن و به‌بیریان بێته‌وه كه ، خاک،قەوارە،سەروەری بوونی نەتەوەیەک هێڵی سوورە

