ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کابینەی داهاتوو کوردستانێکی بەهێز بنیات دەنێت

 

پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو هێزەیە کە هەر لەسەرەتای دوورست بوونیەوە توانیویەتی ڕێبەرایەتی دۆزی گەلەکەمان بکات و لەکاتە سەختەکاندا چۆتە ژێر باری بەرپرسیاریەتیەکی گەورەو گرنگی نەتەوەیی.

لەئیستاش دا بەردەوامە لەخەباتی خۆی بەڕێگای دیموکراسی و مەدەنی”کە لەڕابردوو و ئیستاش هەڵگری پەیامی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بووە، گەر بگەڕێینەوە بۆ هەلبژاردنی 20ـی ئۆکتۆبەر و سەیری درشمەکانی هەلبژاردنی پارتی بکەین کە دروشمی ئارامی  ئاوەدانی و پێکەوەی و خۆڕاگری بوو.

پارتی لە کوردستان وعێراق حزبی ملیۆنییە، لەو هەلبژاردنەش پارتی توانی ببێتە هێزی یەکەمی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە دەمەوێ بۆ دەنگدەران و لایەنگرانی پارتی ڕوون بکەمەوە کە پارتی ڕاستە کورسی کەم بووه‌تەوە بەڵام پارتی زیاتر لە200هەزار دەنگی زیادی کردوە بەلام لەبەر بەشداریکردنی هاولاتیان بەڕێژەی سەروی70% لەسەد نرخی کورسی دەنگی زیاتری پێویست بوو”.

ئیستاش پارتی دەیەوێ دوای پێکهێنانی کابینەی دەیەم بەسەرۆکاتی بەڕێز کاک مه‌سرور بارزانی ئەو دروشمانە بکات بە کردار و ئارامی زیاتر بۆ سەرجەم کوردستانیانی ئازیز لەزاخۆ تا خانەقین فەراهەم بکات.

ئاوەدانی زیاتر و پڕۆژەو خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بەهاولاتیان بکات لەسەرجەم پارێزگاکانی هەولێر دهۆک سلێمانی و هەلەبجەو ئیدارە سەربەخۆکان بەگشتی گەر بەربەست دروست نەکەن و وەک جه‌نابی سەرۆک وتی یەک حکومەت یەک پەرلەمان هەبێت کە ئەمەش ویستی سەرجەم هاونیشتمانیانە.

دروشمی پێکەوەیی واتا ئێمە هەموومان پێکەوە بۆ بەهێزی کردنی کوردستان و دام و دەزگاکانی هەرێم بڕیار بدەین “بەپێچەوانەی کابینەی ڕابردوو کە هەندێک لایەن پێیەکیان لە حکومەت بوو لەلایەکی تریش لە ئۆپۆزسیون بوون، بۆیە به‌شداریکردن لە حکومەت نابێ لە بەرپرسیاریەتی ڕابکەن.

خۆڕاگریش پێویستە لەکاتی ئالینگاریەکانیش پێویستە بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی ڕووبەڕووی ببنەوە وەک چۆن لەکابینەی ڕابردوو بینیمان پارتی و جەنابی براگەورە ڕوبەرووی سەرجەم ئاستەنگەکان بووەو نەیهێشت قەوارەی کوردستان لاواز بێت و تەسلیمی ئیرادەی ناحەزان و نەیارانی گەلەکەمان بێ.

شێرزاد موڕشید خەیلانی

بەرپرسی لیژنەی نوێنەرایەتی(ی.ق.ک)زانکۆی بەیان

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

بەرەو ھەڵبژاردنێکی شەفاف وبێگەرد

دڵشاد

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی و چه‌ند سه‌رنجێك

یاسین