zagros news agency

یەک حکوومەتى تەباو بەهێزتر لە رۆژهەڵاتێکى ناڤینى پڕ ئاگردا

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

لە دواى هەڵبژاردنەکانى 20ى ئۆکتۆبەرى 2024 و راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان ، لە ئێستەدا هەموو چاوەکان وچاوەروانییەکانى خەڵکى کوردستان لە سەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم و حکوومەتێکى نوێیە تا سەرکردایەتی پەڕینەوەى کاروانێکى پر لە بەرپرسیاریەتى و خزمەتگوزارى خەڵکى کوردستان بکات ، تێیدا هەرێمى کوردستان هەر لە هەڵەبجەوە و تا زاخۆ بگەێنێتە کەناڕى دڵنییایی و ئارامى  و ژیانێکى پڕ لە بەختەوەرى بۆ ئەم مەبەستەش خەڵکى کوردستان بە بەشدارى ملیۆنى خۆى سەلماندى کە چەندە پەرۆشى قەوارەى هەرێمى کوردستان و سەروەرییەکانێتى ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە کە لایەنە سیاسییەکانى بەوپەرى بەرپرسیاریەتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بە رامبەر بە خواست ن خزمەتکردنى گەل و نیشتیمانەکەیان.

ئێستا ئیتر کاتى ئەوەیە بە گفتوگۆى بونیاتنەرانە و لێکتێگەیشتنى دروست ،ڕەچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى خەڵکى کوردستان و بەهەند وەرگرتنى دەنگى دەنگدەرەکانیان و ڕێزگرتن لە دیموکراسى و ئیرادەى خەڵکى کوردستان و ئینجا دۆزینەوەى خاڵى هاوبەش و بە پێى ڕێژەى دەنگ  و کورسییەکان و دانانى هیچ شەرت و مەرجێکى پێشوەختە و دووبارە نەکردنەوەى ئەزموونى رابردوو و لە سەر بنەماى ڕەچاوگرتنى هەلومەرج و رەوشى ناڵەبارى ناوچەکە و دەوربەرمان و هەر لایەنەوە بە پێى ئەو مافەى کە بەدەستى هێناوە حکوومەتێکى بەهێزتر وکاراتر پێکبهێنرێت ، چونکە ئەوە رەوشە هەستیارە وادەخوازێت کوردوکوردستانمان لە هەموو بەرژوەندییەکى کەسى و حزبى خۆشتر بوێت لە بەر ئەوەى :

یەکەم ،، شاراوە نییە ، کوردستان وەک جوگرافیا و لە شوێنى هەستیارو ستراتیژ دایە بە هەموو بەشەکانییەوە ، ئەو دەوڵەتانەى کە لە دەوروبەرین زانراو و ناسراون , بەشێوەیەک ئەگەر لە سەر هەموو شتێک ناکۆکییان هەبێت , ئەوا لە سەر دۆزى کورد و دژایەتیکردن و هێرش وپەڵاماردانى کۆک و هاوڕان و مێژوویش گەواهیدەرى ئەو راستییەیە .

دووەم ،، ناوچەى رۆژهەڵاتى ناڤین بە رەوشێکى زۆر خراپ و دژوار دا گوزەر دەکات ، لە هەموو لایەک ئاگڕەکە بڵێسە دەدات و بزیشک دەپرژێنێت ، ئەگەر چڕبوونەوەى زۆرە و چاوەروان دەکرێت گڕەکەى بە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بێتەوە و بەتایبەتى بۆ ئێمەى گەلى کورد و هەرێمى کوردستانیش ئەگەر  قەوارەى و حکوومەتێکى بەهێز و تەبامان نەبێت زۆر مەترسیدار دەبێت .

 

سێیەم ،، لای هەموو  خەڵکى کوردستان روونە کە لەماوەى پێکهێنانى کابینەى نۆیەم تا بە ئەمڕۆ  ، سەرەڕاى هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپانەى کە لە بەردەم هەنگاوەکانى ئەم حکوومەتە چ لە سەر ئاستى  نێوخۆیی و دەرەکیش دروستکران ،  بەڵام ڕێزدار مەسروور  بارزانى ،سەرۆکوەزیرانى کوردستان و تیمەکەى گشت تواناکانیان خستەگەڕ بۆ تێکشکاندنى ئاستەنگەکان و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و بونیاتنانى دەیان پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى کە بەبەراوەرد لەگەڵ کابینەکانى تر بێ وێنە بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق خستەگەڕ تا پرسى مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان وەک کارتێکى فشار دژى خەڵکى کوردستان بەکارنەهێنرێت ، هەر بۆیە، بە شێوەیەکى لۆژیکانە و خۆڕاگرانە مامەڵەى لەگەڵ ئەو کارتە سیاسى و لوغمانە دەکرد لە بەردەم قەوارەى هەرێمى کوردستان چێندرا بوون و مەرامیان لێدانى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان و شکاندنى ئیرادەى خەڵکى کوردستان بوو بۆوە .

زۆر گرنگە لە ژێر رۆژشنایی ئەم خاڵانەى سەرەوە کە ئاماژەمان پێکردن، زۆر گرنگە یەک حکوومەتى بەهێز و تەبا پێکبهێنرێت ، تێیدا ئەو حزب ولایەنانەى کە بەشدارى دەکەن بە ڕۆحێکى کوردپەوەرانە  و نیشتیمانپەوەرانە ئەرک وبەرپرسیایەتییەکانیان جێبەجێ بکەن و هەر لێکەوتەیەکیش بێتە پێشەوە بەئەستۆ بگرن تا بەیەکەوە ڕووبەڕووى هەموو ئاڵنگارى و ئاستەنگەکان ببنەوە و بە شێوەیەک گشت هەوارزە سەختەکان ببڕێت و هەموو هاووڵاتیانیش ئەم حکوومەتە بە هى خۆیان بزانن و هەمیشە دڵنیابن، کە ئەم قەوارەیە لەدەستێکى ئەمین و خزمەتگوزار و بەرپرسیاردایە ، هەمیشە سنگى وەک قەڵغانێکە بۆ پارێزگاریکردن لە گەل ونیشتیمانەکەى.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کورستان سزادانی حکومەتی هەرێمە یاخود سزادانی تەواوی گەلی کوردستانە

یاسین

پشتیوانى بڕیارى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین ئەرکێکى نیشتمانییە

سەڵاح

(خۆڕاگری، به‌ربه‌ست، دیالۆگ، متمانه‌ و ئیراده‌ی گه‌ل)

دڵشاد