ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانى پەرۆشى نەتەوەى کورد لە هەر پارچەیەکى کوردستان

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

بە خوێندنەوەى و هەڵسەنگاندن و ئەزموونى خەباتى سیاسى و نیشتیمانپەوەرى و شۆڕشگێرى سەرۆک بارزانى و هەڵسەنگاندیان بۆ بارودوۆخى ناوچەکە و دۆزى کورد بە تایبەتى راستیەکى حاشاهەڵنەگر هەیە ، ئەویش ئەزموونى هەندێک حزب ولایەن و ناتواناییانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکێشەکانى ناوچەکە و دەرفەت وەرگرتن لە هەڵومەرجەکان بۆ بەرژوەندى گەلەکەیان .

هەروەها دەبێت ئەوە راستییەش بزانرێت ، سووریا ناتوانێت سەقامگیر بێت و گەشە بکات ، ئەگەر دەوڵەتێکى فیدڕاڵى نەیەتە سەر کار و ئەگەر باوەرى تەواوى بە فڕەلایەنى و دیموکراسییەت و ئازادى نەبێت ، چونکە سووریا لە چەند گەل و پێکهات و  جوگرافیاییەکى جیاواز  دروستکراوە و پێوستە هەر گەل و پێکهاتەیەک، خاوەنى هەرێم و قەوارەى خۆى بێت ، ئەگەرنا شەڕ و گەڕانەوەى تیرۆر لە چاوەروانیدایە .

لە قۆناغى ئێستادا کە ناوچەکە  پێى ناوەتە نێو گۆرانکارى و پێشهاتى نوێیەوە و ئەگەرى شەڕ و ململانێ و بەریکەوتنى زۆرى لێدەکرێت و بەتایبەت وڵاتێکى وەک سووریا کە ناوچەیەک پێکهاتووە لە چەند گەل و پێکهاتە لە رووى نەتەوەیی و ئایینى و مەزهەبییەوە ، لەڕووەوە گرنگە پاش رووخانى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد ، سیستەمى حکوومرانى و سیاسى ئەو ڵاتە بە شێوەیەک بێت کە لە بەرژوەندى مافى هەموو پێکهاتەکان بێت  ، بەتایبەتى دامەزراندنى سیستەمێکى فیدڕاڵى بۆ شێوازى دەوڵەتدارى بۆ سووریاى فرە پێکهاتە زۆر گرنگە ، چونکە مێژوو سەلماندوێتى  چیتر سیستەمى تاکڕەویی و ناوەندگەرایی باوى نەماوە و هەمیشە ئاڵۆزى و پێکدادانى لێدەکەوێتەوە ، دۆخەکە و هەلومەرجى ناوەچەیی ونێوەدەوڵەتى و کۆمەڵگەى جیهانیش گونجاوە بۆ ئەوەى کوردیش لە سووریا بتوانێت بە مافەرەواکانى بگات لە چوار چێوەى سیستەمێکى فیدڕاڵیزم لە سووریا.

لەو نێوەدا و لە مێژوو نە زۆر دوور و لە ساڵانى 2012 لە بیرمانە کە هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى بۆ کوردانى رۆژئاواى کوردستان بۆ ئەوە بوو تا سوود لەو هەلومەرجە وەربگیرێت و بە قازانجى خۆى  مافەکانى تێیدا بەدەست بێنێت ، بەڵام بەهۆى سەرەرۆى و دەستوەردانى وڵاتانى ناوچەکە و هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتى مێژوویی بەرامبەر بە گەل و نیشتیمانەکەیان نەیانتوانى سوود لەو دەرفەتە وەربگرن ، ئەوەتا جارێکى تر  سەرۆک بارزانى لە پەیامێکى مێژوویدا کە لە رۆژى 25/12/2024 ئاماژەى بە پێشوازیکردن لە لێدوانى ئەحمەد شەرع و دۆخى نوێى سووریا کرد ، کە تێیدا ئەو تێروانییانەى شەرعى بۆ گەلى کورد و داهاتووى سووریا بە ئومێد بەخش ناوبرد و پێشوازى لیێکرد

بەدڵنییایەوە ، بە دیدگاە و ڕوانگەیەکى سەرۆک مسعود بارزانى ، ئاماژەیەکى روون بۆ  بونیاتنانى سووریایەک کە تێیدا مافەکانى هەر دوو گەلى کورد و عەرەبە و گشت پێکهاتەکانى تر بە مافەکانیان بگەن و سوود لەو هەلومەرجە وەربگرن ، تاکو لە نێو سووریایەکى سەقامگیر و دیموکرات  و ئازاد هەمووان پێکەوە بن و  ئەو هەڵوەێستە سەرۆک بارزانى لە نێو گشت هێز ولایەنەکانى ئۆپۆرسیۆن و بەرەى رزگار سووریا جێگەى بایەخ و پێزانینە چونکە ئەوان باش دەزانن کە سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستان چەندە لە پەرۆشى ئاشتى و پێکەوەژیاندا و چەندە مرۆڤ دۆستن و چۆن باوەشیان بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەرى سووریا کردەوە و بۆیە هەمیشە ڕێز و پێزانینیان بۆ گەلى کورد و  هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى جەنابى سەرۆک بارزانى هەیە .

بۆ هەموو لایەک روونە ، کە گەلى کورد ، نەتەوەیەکى گەروەیە ، پێوستە بە یەک هێز ویەکپارچە ، یەکگووتارى کە تێیدا خواستەکانى هەمووان لە بەرچاو بگرێت ، لە نێو سووریاییەکى فیدراڵ  مافەرەواکانى بەدەست بێنێت ، نموونەى سیاسى حکوومرانى لە هەرێمى کوردستان و وەک هەرێمێکى فیدڕاڵ لە نێو عێراق ، دروست بکرێت و تێیدا گشت مافەرەواکانى لە لایەن سووریاییەکى فیدڕاڵیی و دیموکراتیەوە مسۆگەر بکرێت .

بۆیە، ئیتر کاتى ئەوە هاتووە هەموو پەیوەندییەکان لە سەر بنەماى بەرژوەندى هاوبەشى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە وبەتایبەتى دواى رووخانى ڕژێمەکەى ئەسەد بونیات بنرێتەوە ، چونکە لە ناوچەکە هەمیشە بەرژوەندى و چارەنووسى هاوبەش هەیە و هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان و سووریا و فەراهەمکردنى ئاشتى وادەکات تا کو هەموو لە رووى سیاسى و ئابوورى و هەمیشەو سەقامگیرى ناوچەکە بەهێزتر بێت .

بۆیە، کاتى ئەوەش هاتووە گەلى کورد لە سووریا لە پێناو بەدەستهێنانى مافەرەواکانى بە شێوەیەکى هاوبەش و یەکهەڵوێستى بەشدارى پرۆسەى سیاسى و داهاتووى سووریا بێت و وڵاتانى زڵهێزى رۆژئاواى و نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵى رژد بدەن  بۆ دانانى سووریایەکى فیدراڵیی لە چوارشێوەى پرۆسەى سیاسى لە سووریا تا لەو ڕێگەیەوە سەقامگیرى و ئاشتى بگەڕێنەوە بە پێچەوانەوە ناسەقامگیرى و ململانێ و شەڕى تایفى و مەزهەبى چاوەروانکراو دەبێت .

بەدڵنییاییەوە وەک هەمیشە سەرۆک بارزانى ، بە سیاسەت ودیپلۆماسى حەکیمانەى خۆى و گڕتنەبەرى ڕێگەى ئاشتیانە و لۆژیکانە هەموو هەوڵەکانى بۆ چارەسەرى کێشەکان و پارێزگاریکردن لە گەلى کورد لە سووریا خستۆتەگەر  تا ئەو رەوشە لە بەرژوەندى گشت پێکهاتەکانى سووریا و بەتایبەتى گەلى کورد بێت و تێیدا پێکەوەژیان و گەشەسەندن و ئاشتى و بێتەئاراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

“سەردانەکەی ئەردۆغان و هەڵوێستی ستراتیژی هەرێمی کوردستان”

دڵشاد

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

کوردستان ناکەوێ بەڵکو بەرەو لوتکە سەردەکەوێ

یاسین