zagros news agency

پارتی هێزوداینەمۆیە بۆ كوردوكوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

 

پارتی دیموكراتی كوردستان  بناغەدانەرەكەی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانییە ، كاروستراتیژی لە پێشینە و لە مێژینەی و پەیڕەوی بەرگریكردنە لە نەتەوە كورد وخاكی پیرۆزی كوردستان و هەمیشە كار وخەباتی لە پێناو بەهێزكردنی دۆزی كوردوكوردستان بووە، هەر ئەوەشە وایكردووە كە ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانە و ڕژدبوونی ڕووبەرووی هێرش و دژایەتی داگیركەران ونەیارانی كوردستان ببێتەوە ، ئەوەش شانازییەكی مەزنە كاتێك پارتی لە پێناو ئەوە دروستبووە تا كو دۆزی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بگەێنێتە لووتكە و ئاستێكی بەهێز تا دوژمنان ونەیارانی ب پووكێنێتەوە و ریسوایان بكات .

پارتی ئەو هێز و داینەمۆییە كە بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانییەكانیەوە چ لە سەر ئاستی دەرەوە وهەمیشە لە سەر ئاستی نێوخۆیی ، هەمیشە تیری دوژمنان و نەیارانی كوردوكوردستان ڕوویان لەو قوتابخانە و ڕێبازە بووە ، ئەمەش تەنیا لە بەر ئەوەی بنەما و ستراتیژی و خەلباتی لە سەر پرەنسیپی  نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە .

مێژوویش گەواهیدەرە ، لە هەر قۆناغێكی خەبات و بەرخوداندا و هەر كاتێك كە دۆخی كوردستان خراپ بووبێت و دۆزی كورد گەیشت بێتە ئاستێكی هەستیار و ناسیك ، ئەو پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی ، زۆرترین ئەرك و قورسایەتی  بە بەراوەرد لەگەڵ هەموو حزب ولایەنەكانتی كوردستان هەڵگرتووە و هیچ كاتێكیش لە بەرپرسیاریەتی شانەی بەتاڵ نەكردووە و هەڵنەهاتووە ، ئەوەش وایكردووە  كە دوژمنان و ناحەزانی كوردستان زۆرترین دژایەتی  بەرامبەر بە پارتی وبارزانی بكەن، چونكە هەرگیز ئامادە نەبووە كوردستان بكاتە قوربانی بەرژوەندیی تایبەت و بەهێزكوردنی كوردستان كاری لە پێشینەی بووە .

پارتی حیزبێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ، هەرگیز لە چوارچێوەیەكی جوگرافیایی و بەرژوەندی حزب و كەسێك خەباتی نەكردووە ، حزبێكە هەر لە كاتی دامەزراندنییەوە بە یەك بەرنامە و بیركردنەوە وپەیڕەو كار و تێكۆشانی كردووە لە پێناو بەهێزكردنی كوردستان و بەرگریی سەرسەختانەی كردووە لە پێناو مافەرەواكانی گەلی كورد جەنگاوە ، هۆكاری ئەو پەلاماردان و دژایەتیكردنە سەرسەختانەیەی كوردستان ، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، دوژمنان باش دەزانن ئەگەر پارتی نەبێت ، زۆر بە ئاسانی دەتوانن زەفەر بە كوردوكورد\ستا  بگەێنن و پیلانەكانیان جێبەجێ بكەن .

كردەوە و ستراتیژ و هەنگاوە و خەباتی نزیكەی هەشت دەیە پێمان دەڵێت و گەواهیدەرە كە پارتی بۆ ئەوە دروستبووە كوردستان بپارێزێت ، پارتی حزب و داینەموۆی نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەردییە ، كورد وپارتی دوو شتن هیچ كات لە یەك دانەبڕاون و داشنابڕێن ، چونكە بیروهزری پارتی كوردانەیە ، پارتی هەرگیز سازشی لە سەر بستێك خاك و بچووكترین مافی كورد نەكردووە ، دوژمنانیش باش لەو راستییە گەیشتوون پارتی لە ژێر هیچ گەلەكۆمەكی و فشار و پەڵاماردانێك لە خەبات بۆ ئامانجە نەتەوەییەكانی پاشگەز نابێتەوە.

 

ئەمە بەرنامەی حزبێكە، هەموو كات دژایەتی دەكات و بۆی لە بۆسەدایە، كاتێك دەڵێن بەهێزیی پارتی بەهێزیی كوردستانە، مەبەستەكە ئەوەیە كە پارتی بەو جۆرە كار دەكات.

دوژمنانی كوردستان بەهەموو شێوەیەك دژایەتی پارتی دەكەن ,  چونكە بۆ پارتی  ئەوەی گرنگە و گەورەیە ئاڵا و خاك و دۆزی رەوای نەتەوەكەیەتی ، بۆ ئەوەش دروستبووە تاكو رزگاری بكات و بیپارێزێت ، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی هەموو شێوەیەك دژایەتی كراوە و دەركرێت ، بەڵام بوونی پارتی واتە پووچەڵ بوونەوەی پیلانی دوژمنانی كوردستان .

هەروەها پارتی ئەو حزبە نەتەوەیی ونیشتیمانییە كە بەكردەوە و هەڵسوكەتەكان و دیپلۆماسی و سیاسەتی سەركەوتووانەی توانی دۆزی كورد بە هەموو دونیا بباسێنێت ، چونكە هەمیشە كوردانە بیر دەكاتەوە و بە پێی هەڵومەرج خەبات دەكات بۆ گەیشتن وبەدەستهێنانی مافەرەواكان ، قۆناغی گرنگ و ستراتیژی هەر لە ئۆتۆنۆمی تا ئێستای فیدڕاڵی و سەركەوتنی ڕیفراندۆم كە خەون و هیوای دەیان ساڵە نەتەوەی كورد بەدەستهێناوە كە ئەویش مافی دەوڵەتبوونی سەربەخۆییە و ئەوانەی  دژایەتی ریفراندۆمیشیان كرد ، ئەو دەزانن بۆچی دژایەتی پارتی و بارزانییان كرد ، ئەو ئامانجە بریاری لە سەر دراوە و دێنە دی و هەروەها پارتی ئەو داینەمۆ و هێزەیە بەرگریی لە خەباتی نەتەوەیی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات و تا گەیاندنیان بە كەناڕی ئارامی و دڵنییایی .ونابێت ئەوەش لە بیربكەین كە ئەگەر بارزانی و پارتی نەبووایە بابەتێك بەناوی دۆزی كوردوكوردستان نەبوو..

هەواڵی پەیوەندیدار

سەد ساڵە لە دادگای بەغدا ستەم، لەبیرو باوەڕی بارزان تێکۆشان.

دڵشاد

به‌خێر بێى بۆ شاره‌كه‌ى خۆت

یاسین

رۆڵی ئافره‌ت له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا

یاسین