ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیارەکەی پارتی بۆ ؟

ئامینازکری

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوای ته‌واوی بەخۆی و گەلەکەی هەیە؛ کە چۆن لە ساڵی 1992ـه‌وه‌ تا ئێستا لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا خەڵکی کوردستان متمانەیان بەپارتیمان بەخشیووە، ئێستاش بڕوامان بەخۆمان و گەلەکەمان هەیە کە به‌ هێزی یەکەمی کوردستان ده‌مێنینه‌وه‌، تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی؛ ئەمڕۆ بڕیاری بەشداری نەکردن لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان دا.

ڕوون و ڕەوایە پارتی بەشداری پرۆسەیەک ناکات کە بونیادەکەی نایاسایی و نادەستوری بێت و هەڕەشەیەک بێت بۆ لە ناوبردنی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان، کە پارتی و سەرۆک بارزانی بناغەكه‌یان داڕشتووە، ئەم پەیامە سیاسییەی پارتیش بابەتە سەرەکییەکە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو هەڕەشەکانە بۆ لەناوبردنی سیستەمی فیدراڵییەت و بە مەرکەزی کردنی عێراق و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانی ئێمە وعێراق و، به‌رجه‌سته‌كردنی مەبدەئی تەوافق و تەوازن و شەراکەت.

دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی جەنابی (مەسرور بارزانی)ـش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە کە بەچڕی گیراونەتە بەر بۆ لەناوبردنی حکومەت و لاوازکردنی و نەهێشتنی؛ لەڕێگای مەلەفی نەوت و بڕینی سەرچاوەکانی داهات و چارەسەر نەکردنی کێشەکان و ڕێز نەگرتن لە ڕێکكەوتنەکان و جێبەجێنەکردنی یەک خاڵیش له‌م ڕێككه‌وتنانه‌ لێیان.

بڕیارە سیاسی و نادەستورییه‌ یەک لە دوای یەکەکانی دادگای نادەستوری بەناو فیدراڵی؛ بوونەتە هۆی پێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، هه‌روه‌ها هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە لە دەستوردا بۆی دیاری نەکراوە، به‌م هه‌نگاوانه‌ی بووه‌ته‌ دادگایەکی دژە کوردستانی، قین لەدڵ، بۆیه‌ بڕیارە سیاسییەکانی هیچ نرخێکییان نییە.

پارتی لەم پرسەدا سنوورێک دادەنێت بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی ئەم دادگایە، ئەگەر کەسێک لە عێراقدا هه‌یه‌ و لە خەمی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەدایە، دەبێت بەدەم مافەکانی گەلی کوردستانەوە بێن و چیدیکە قبوڵنەکرێت بەم شێوە نادەستورییە خەڵکی کوردستان برسی بکرێت؛ بە پێچەوانەوە سنوورێک دانەنرێت بۆ دادگاکە لەهەنگاوەکانی داهاتوودا عێراق دەکەوێتە تونێلێکی تاریک و بارەکەی بەهیچ لایەک ڕاستناکرێتەوە، بریاری گەورە و سەختیش بە کەسی گەورەو حزبی گەورە دەدرێت و ئەم مەسئولییەتە لەئەستۆی پارتییە نەک کەسی دیکە.

لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردە مەسئولییەتی مێژوویی و نیشتیمانیدان؛ له‌م ڕوانگه‌وه‌ لەبەردەم دوو ڕێگادان و ڕێگای سێیەم نییە، یان لەگەڵ خەڵک و مافی خەڵک و پاراستنی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، یان دەچنە ڕیزی ئەوانەی خەون و خولیایان لەناوبردنی هەرێم و لەناوبردنی خەونی مێژوویی شەهیدان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

“شیکاریی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری ئەمنی و چارەسەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: خالی تەرکیز هەرێمی کوردستان”

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

یاسین

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دڵشاد