zagros news agency

گرنگی سەردانەکەی مەسرور بارزانی

ئەمیرە ئەنوەر

گرنگی سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بۆ واشنتۆن لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت، وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووریه‌ چونكه‌ ئه‌و دووگرێبه‌سته‌ی كراون به‌هایان 110 ملیار دۆلاره‌، كه‌ كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان به‌هێزتر ده‌كات، واژوو کردنی دوو گرێبەستی گەورەچەندین ملیار دۆلار لە نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو گرێبەستانە کرد واتە پشتیوانی ترەمپ و حکومەتی ئەمریکایه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

ئەم گرێبەستانە پاشكۆی گرێبەستی پێشووترن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە بە پێی یاسای نەوت و غاز کراوە واتە ئەم گرێبەستانە نوێ نین و تەواوکارین و تەواو یاسایی و دەستورییە ، بە پرسی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز کە لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت تێدا بەشدارن کراوە و نوێنەریان لە کاتی واژووکردنەکە ئامادەبوون، بۆیه‌ هیچ گرفتێكی یاساییان نییه‌ و به‌پێی ماده‌كانی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.

ئەم گرێبەستە بۆ هەرێم و عێراق گرنگن و هەردووكیان لێی سودمەندده‌بن به‌تایبه‌ت لە رووی بەرهەمهێنانی کارەباو غازی ماڵان و ژێرخانی ئابووری به‌هێز دروست دەکات بە دڵنیاییەوە، مسروور بارزانی، سەرکردەیەکی دونیابین و دووربینەو هەنگاوەکانی بۆ ئێستا و داهاتوویەکی دوورە کە زۆر پرشنگدار دەبێت بۆ گەلی کورد ئه‌وه‌ی كراوه‌ ده‌سكه‌وتێكی گرنگه‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌، بەداخەوە دەبوایە ئەم گرێبەستە دەمێک بووایە ئەنجامدرا با ، چونکە سوودێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دەبیت و هەموو هاوڵاتییەک لێی سوودمەند دەبن.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش و گەشەپێدانی ئابووری لەکوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوتکەی دوبەی و کۆنفڕانسی میونشن دووهەنگاو یەک ئامانج

دڵشاد

بۆ پارتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات؟

دڵشاد

گرنگی سەردانی جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت بە قەدەر هاتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ووڵاتانی کەنداو گرنگە

دڵشاد