رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له‌ماوه‌ی 22 ساڵ حكومڕانی عێراقی نوێ‌دا ، جارێكی تر گه‌لی كوردوسه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ڕووبه‌ڕووی دایه‌تیكردن و دوژمنایه‌تیكردنێكی ئاشكرا بووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر تا دوێنی یه‌ك دیكتاتۆری حكومڕانی عێڕاقی كرد بێت ، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ سه‌ركرده‌ی هه‌ر تاقمێكی میلیشیایی دیكتاتۆرێكه و هێزی چه‌ك و ئاگر وئاسن خۆی سه‌پاندووه و به حه‌زی خۆی تاڵان و تیرۆر و كاری نایاسایی و پێشێڵكاری ده‌ستوور و یاسا ده‌كات و هه‌ر نازانێت دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی چ واتایه‌كی هه‌یه و به سیاسه‌تێكی فاشیزمانه‌ی تایفی و مه‌زهه‌بی دژایه‌تی كورد ده‌كات .
ئه‌و زێهنیه‌ته فاشیزمی و تایفییه‌ی ئه‌مڕۆ باڵی ڕه‌شی به سه‌ر عێراقدا كێشاوه ، درێژه پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ڕژێمه‌كانی رابردووییدا ، باوه‌رێكی ته‌واوه به دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی وسازان و ده‌ستووره ، به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات .
چونكه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه باوه‌ریان به فیدڕاڵیزم و بنه‌ماكانی دابه‌شكردنی دادپه‌وه‌رانه‌ی داهات وسامان نییه ، ئه‌مه‌ش ڕه‌تكردنه‌وه و پێشێڵكركدنی ئاشكرایی ده‌ستووری عێراقه ، شه‌ڕێكی قورس و هێرشكردنه بۆ سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد كه به‌رهه‌می خوێن و قوربانیدانی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه به‌ده‌ست هاتوون .
ناكرێت ئاماژه به‌و راستییه نه‌كه‌ین ، دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماردان و گه‌مارۆ خستنه سه‌ر گه‌لی كورد بووه‌ته دیارده ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه ، چاویان به ئازادی و گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دوژمنانیه‌تیه به‌رده‌وامه‌ی نه‌یارانی كورد له عێراق به پاڵپشتی ده‌ره‌كی و چونكه ئه‌وان كوێر بن به‌ڵام سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان نه‌بینن و ده‌یانه‌وێت له پاڵ ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنكارییانه به‌رده‌وامه، تا گه‌نده‌ڵكاری و تاڵانییه‌كان و تاوان وسته‌مكارییه‌كانیان بشاڕنه‌وه .
سه‌رنج بده‌ن ، هێرش وپه‌ڵاماردانی مووشه‌كی و درۆنییه‌كان له رابردوو و ئێستا ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه ، به‌وه‌ی ئه‌و گروپ و تاقمه میلیشیانه‌ی حكوومڕانی عێراق ده‌كه‌ن ، به هیچ جۆرێك نایانه‌وێت كوردستان ئارام و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت ، نه ناردنی مووچه و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه‌ی گه‌لی كورد و حكوومه‌تی كوردستان لاواز بكه‌ن ، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر عێراق جێبه‌جێكردووه .
ئه‌گه‌ر ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراق به چه‌كی كیمیایی و ئه‌نفال هه‌زار رۆڵه‌ی كوردیان ته‌نها به‌هۆی كوردبوون شه‌هید و شوێن بزر كرد ، ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی ئێستا ، به چه‌كی ئابووری و دارایی و مووشه‌ك و درۆن خه‌ونی شكاندنی ئیراده و باوه‌ری كوردپه‌روانه‌ی گه‌لی كورد ده‌بینن و به‌ڵام نازانن ئه‌وانیش وه‌ك دیكتاتۆره‌كانی پێش خۆیان هیچ داهاتوویه‌كیان نییه و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌چنه ناو زبڵدانی مێژووه
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان ده‌یكه‌ن هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت ، چونكه كۆمه‌ڵكوژییه‌كی له سه‌رخۆ و پێشێڵكاری ده‌ستوور و زیانگه‌یاندنه به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌قامگیرییه و میلیشیاكانی عێراق و حكوومه‌ته سێبه‌ره‌كه‌یان پێیان وایه ، جیهان و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ئاگاداری به قاچاغبردنی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران وسپیكردنه‌وه‌ی پاره و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نیین ، كه‌چه‌ندین ساڵه هیچیان بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌كردووه و له خراپترین دۆخی ژیاندان
ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ری ئێستای عێراق ، جگه له دیكتاتۆرییه‌ت و خۆسه‌پاندن به‌دیان ملیارد دۆلاریان به‌هۆی كاری قاچاغچێتی و تاڵانی ده‌ستكه‌وتووه و بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان و په‌ره‌پێدانی كاری میلیشیایی و تیرۆر به‌كاری دێنه‌وه .
ئه‌وه‌ی عێراقی خستۆته دۆخێكی مه‌ترسیدار و به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌بات ،بوونی زێهنیه‌تی ئه‌و سه‌ركرده و گروپه میلیشیایانه‌نن كه جگه تاڵانكاری و عێراقیان خستۆته ناو دۆخێكه‌وه ، كه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی بڵێسه‌ی ئاگری ناوچه‌كه و شه‌ڕ ده‌گوازنه‌وه ناو عێراق و تووشی داڕمانی ده‌كه‌نه‌وه . فاشیزمیه‌ت و خۆسه‌پاندن و زێهنیه‌تی تایفه‌گه‌ر و پێشێڵكردنی ده‌ستوور نه‌ك هه‌ر زیانی گه‌وره‌ی به‌ره عێراق گه‌یاندووه و به‌ڵكو رۆژ به رۆژ بێ ئومێدی و بێ متمانه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زیاتر ده‌كات .
ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی عێراق له دژی گه‌لی كوردستان په‌یره‌وی ده‌كات ، هیچ به‌هایه‌كی هاوبه‌شی و مانای هاووڵاتیبوونی له ناو عێراق نه‌هێشتۆته‌وه ، چونكه ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیایانه حكوومڕانی عێراق ده‌كه‌ن ،نه‌ك حكوومه‌ت یاسا و پابه‌ند به ده‌ستوور ، مێژوویش پێمان ده‌ڵێت ، زێهنیه‌تی شۆڤێنی ، ئینجا قه‌ومی بێت یان تایفی و مه‌زهه‌بی ، چاره‌نووسه‌كه‌ی شكست و پووكانه‌وه‌یه .
ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵی رابردوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه ، ئیراده‌ی به‌هێزی كوردستان له هه‌موو هه‌وڵ ودژایه‌تیكردنی فاشیزمه‌كانی عێراق به‌هێزتر بووه و كاروانی پێشكه‌وتن وخه‌باتی هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه .
به‌دڵنییاییه‌وه، ئیراده‌ی به‌هێزی كوردستانی خۆڕاگر ، له پیلانگێری و فشاری فاشیزمه‌كانی عێراق به‌هێزتره و سه‌رده‌كه‌وێت ، وه‌ك چۆن له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتر هێرشی مووشه‌كی و درۆنی و گوشاره به‌رده‌وامه ئابوورییه‌كان نه‌یانتوانی كوردستان ببه‌زێنن . به‌لكو رۆژ به رۆژ كوردستان زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش زیاتر ڕێزی لێده‌گریت و كوردستانیش هه‌ر به‌ره‌و پیشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن ده‌روات.