zagros news agency

بۆ گه‌لی كوردستان هێچ هێزێك جێگره‌وه‌ی پارتی نه‌بووه‌ و نابێت

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

 

مێژووی هه‌شت ده‌یه‌ قوربانیدان و به‌رخودانی قوتابخانه‌یه‌ك كه‌ له‌ سه‌رده‌ستی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی  دامه‌زراوه‌ و ئامانجه‌كه‌ی حزبایه‌تی له‌ سنوورێكی جوگرافیایی دیاریكراو نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو  ڕووناكی هیشتنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ له‌ سه‌رانسه‌ریی كوردستان ، له‌ هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ له‌ڕووی سیاسی و ئامانجیشه‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی به‌دیموكراسیكردن وچه‌سپاندنی ئازادی له‌ عێراق بووه‌ ، چونكه‌ باوه‌ری وابووه‌ تا سیسته‌مێكی دیموكراسی له‌ عێراق به‌رقرار نه‌بێت ، ئه‌سته‌مه‌ گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش بتوانن به‌ مافه‌ره‌واكانیان بگه‌ن

پارتی ، میراتگری گشت شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌ له‌سه‌رانسه‌ره‌ ، پارێزه‌ری ئاڵای كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد و شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، هه‌ڵقوڵاوی ناخی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ به‌درێژایی مێژوویی خه‌بات و تێكۆشانی قوربانیی به‌خشیووه‌ و تێكۆشاوه‌ ، جیاوازی پارتی و ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه‌ و پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌ و به‌هیچ پیلانگێری و ڕه‌شه‌بایه‌ك ناڵه‌رزێت ، به‌ڵكو به‌هێزتر له‌ جاران له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ مافه‌ره‌واكانی تێكده‌كۆشێت ،هه‌میشه‌ له‌ پاڵ خوشی و ناخۆشی گه‌له‌كه‌ی بووه‌ و له‌ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنه‌هاتووه‌ ، خۆی به‌خاوه‌ن دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی زانیووه‌ ، بۆیه‌ پارتی وگه‌لی كورد ئاوێته‌ی یه‌كترن، به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ده‌یان حزب ولایه‌ن دروستبوون وبه‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هیچ ناو و ئاسه‌واریشیمان نه‌ما” به‌ڵام ڕه‌سه‌نایه‌تی  وداكوتانی ڕیشه‌ی داربه‌ڕووه‌كه‌ی وێرای هه‌وڵی سووتان و بڕین هه‌ر ڕێشه‌كه‌ی زیاتر داكوتاوه‌ و به‌هێزتر گه‌شه‌ی كرده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی گه‌لی كورده‌وه‌ واته‌ هیچ هێزولایه‌نێك جێگره‌وه‌ی ( پارتی ) نه‌بووه‌ ونابێت

چونكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌درێژایی مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی وێرای بڕینی هه‌وراز و نشێوه‌كان ، هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ و ڕاشكاوانه‌ و ڕاستگۆیانه‌ له‌ پێناو ئامانج باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌كه‌ی خه‌بات و باج و قوربانی گه‌وره‌ی به‌خشیووه‌ ، مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و قوربانیدان كه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ نێو بیروهزی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستان به‌زیندوویی ده‌مێنێنه‌وه‌ و هه‌رگیز له‌بیرناكرێت و رۆژ به‌رۆژیش زیاتر به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ده‌سه‌نێت

به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژوو جیاواز خه‌بات وكاری پارتی له‌گه‌ڵ هێزولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی تر له‌وه‌ دایه‌ ، كرده‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی پارتی و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ك هیچ حزب ولایه‌نێكی تر نه‌بووه‌ ، چونكه‌ پارتی له‌ نێو هه‌ست و خوێن و ڕۆحی كوردوكوردستان ئاوێته‌ بووه‌ له‌ هیچ لایه‌نێكی تر ناچێت و هیچ هێزێكی تر وه‌ك پارتی نه‌بووه‌ و نابێت

قۆناغی ئێیستای خه‌باتمان  كۆمه‌ڵێك ئامانج و ده‌ستكه‌وتی ستراتیژی و گرنگ به‌ده‌ستهاتوون ، به‌ڵام خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی گشت مافه‌ره‌وا نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كانمان ، بۆیه‌ بوونی پارتی زه‌رووره‌تێكی مێژوویه‌ ، له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ ئومێدی زیاتر له‌ 50 ملیۆن كورده‌ و هه‌وێنی به‌دیهێنانی مافه‌ره‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش

ئه‌مڕۆو دوای 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، نه‌یانتوانیووه‌ و نه‌یانه‌وێت ده‌ستوور و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكه‌ن ، بۆیه‌  پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر رژده‌ له‌ سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و هه‌میشه‌ جیاواز له‌ لایه‌نه‌كانی تر هه‌میشه‌ خۆی به‌خاوه‌ن دۆز و شوناس و مافه‌ ره‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی زانیووه‌ ؛ بۆیه‌ ، به‌هێزبوون و لاوازبوونی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ماف و پێگه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێت، به‌هێزبوونی پارتی واتا به‌هێز بوونی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دڵنییایی له‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌ری پارێزه‌ری ماف و شایسته‌داراییه‌كان ی گه‌لی كورده‌

له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ماف و ئامانجه‌ره‌وایانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ،پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك تاكه‌ هێزی كاریگه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ر  ڕووبه‌ڕووی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش واته‌ سازش له‌ سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناكات و سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تا به‌دیهێنانی هه‌موو ماف و ئامانجه‌كان له‌ خه‌بات وتێكۆشان نه‌وه‌ستێت ، واته‌ پارتی هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌بووه‌ و نابێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوردستان ناکەوێ بەڵکو بەرەو لوتکە سەردەکەوێ

یاسین

وەلامێک لە پێشمەرگەیەکەوە ، لەوەڵامی بێڕێزی و قسە ناڕاستەکانی عەبادیدا

یاسین

گرنگی سەردانی جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت بە قەدەر هاتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ووڵاتانی کەنداو گرنگە

دڵشاد