zagros news agency

بارزانی و سه‌ركردایه‌تیكردنی ژیرانه‌ له‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كاندا

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

به‌درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردووی حكوومڕانی گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئێستاشه‌وه‌ ، عێراق به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌ و ئاڵۆزی و نائه‌منی و ناسه‌قامگیری سیاسیه‌وه‌ گیرۆده‌یه‌ ، له‌و نێوده‌دا سه‌رۆك مسعود بارزانی ، هه‌میشه‌ سیاسه‌ت و لۆژیك و ده‌نگێكی ئارام و هاوسه‌نگ و جێگر و هه‌میشه‌ هه‌وڵی به‌دیموكراسیكردنی عێراق و تێپه‌ڕاندنی له‌ دۆخی نائارامی دۆخه‌كه‌یان داوه‌ ، هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌ستوور و یاسا و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی سه‌روه‌ر بێت له‌ پێناو چه‌سپاندنی عێراقێكی فیدراڵی ، نه‌ك زۆرینه‌ی تاكڕه‌و و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆری
بۆیه‌، هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، كۆتا ده‌رفه‌ته‌ بۆ هێزولایه‌نه‌ سیاسی كانی عێراق ، له‌ پێناو چه‌سپاندنی ڕزگاركردنی عێراق له‌ چه‌نگ زێهینیه‌تێكی دیكتاتۆری و میلیشیایی و تایفی و له‌جیاتی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدراڵی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری و دیموكراسی و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ و داڕشتنی بڕیاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن له‌ عێراقی فیداڵی و نوێدا
هەر یەکێک لەم سێ سەرکردەیە، بە شێوازی تایبەتی خۆیان، توانیویانە خەڵک بۆ بەشدارییکرن لە پرۆسەی دیموکراسیدا جۆش بدەن. سەرۆک بارزانی بە مێژوو و سیمبۆلیزمەکەی، نێچیرڤان بارزانی بە دیپلۆماسیەت و هاوسەنگییەکەی و مەسرور بارزانی بە چالاکی و پڕۆژەکانی، پێکەوە دەنگێکی بەهێزیان دروست کردووە کە کاریگەریی نەک تەنیا لەسەر بەشداریی سیاسیی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو لەسەر داهاتووی هاوکێشەی سیاسی و داڕشتنی بڕیارە سیاسییەکانی عێراقیش دەبێت.
به‌دڵنییاییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی وسه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، له‌ پێناو ڕزگاركردنی عێراقه‌ له‌ دروستبوونی دیكتاتۆرییه‌تێكی تر ، به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و ده‌ستووری وهاوبه‌شییه‌وه‌ ؛ ئه‌و هه‌وڵانه‌ ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه‌ ، به‌ڵكو درككردنه‌ به‌و مه‌ترسییه‌ی كه‌ به‌هۆی ئه‌و زێهینیه‌ته‌ تاكڕه‌وه‌ زۆرینه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا حكوومڕانی ده‌كات و خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می تایفی و مه‌زهه‌بیی دیكتاتۆرییه‌ بۆ عێراق ، هه‌وڵێكه‌ له‌ پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی لۆژیك و گفتوگۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ ؛ به‌تایبه‌تی له‌ پێناو گڕنتی ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوێك كه‌ هه‌میشه‌ گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كی باوه‌ریان پێی بووه‌ ؛ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌په‌ری هه‌ستكردنه‌ به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بارزانی و سه‌ركردایه‌تیكردنی كه‌ پارێزه‌ری نه‌ك مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو هه‌موو گه‌ل وپێكهاته‌كانی تره‌ له‌ عێراقدا
بۆیه‌، كاتێك سه‌رنج وهه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر په‌یام و ووتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین ، ده‌بینن هاندانێكی باش وپشتیوانێكی گرنگه‌ له‌ پێناو به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك شه‌ڕێكی سیاسی و شارستانی له‌ پێناو به‌هێزكردنی ده‌نگی دیموكراسیخوازی و بونیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مسۆگه‌ر بوونی مافه‌ره‌واكانیان و ڕێگریكردن له‌ خه‌ونی شۆڤێنییه‌كانی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می زۆرینه‌ی تاكڕه‌وی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و ده‌ستوور و فیدڕاڵی ، به‌تایبه‌تی كه‌ باش ده‌زانن ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكڕه‌وی و ناوه‌ند گه‌ڕایی بۆ به‌غدا ته‌نها پارتی و بارزانییه‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگی سەردانی جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت بە قەدەر هاتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ووڵاتانی کەنداو گرنگە

دڵشاد

بۆ چى ناکرێت هەرگیز متمانە به‌ حزب و بازرگانى سیاسى خۆفرۆش بکەین؟

سەڵاح

سەرۆک بارزانى پەرۆشى نەتەوەى کورد لە هەر پارچەیەکى کوردستان

سەڵاح