zagros news agency

لەبارەی گوتاری نێچیرڤان بارزانی لە کۆربەندی مێپس

بەهرە محەمەد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆربەندی مێپس ، زۆر بەروونی و راشکاوانە باسی چەند باسێکی گرنکی پەیوەست بە کوردستان و عێراق و ناوچەکەکرد.
لەبارەی کوردستانەوە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردن و هەبوونی کێشە کرد لە نێوان لایەنە سیاسیەکان، هیواشی خواست هەموو لایەنە سیاسیەکان بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان کاربکەن و هەموو ناکۆکیەکان بەلاوە بنێن و لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ، چونکە هەرێمی کوردستان دەبێت لەسەرووی بەرژەوەندیە حیزبیەکان و ئامانجە حیزبیەکان بێت ، چونکە لە قۆناغی داهاتوو کورد لە عێراق زیاتر پێویستی بە یەکگرتووی و یەکریزیە چونکە ئەوە سەلمێنراوە ئەوەی بەیەکڕیزی لایەنەکان دەتوانرێت زۆر دەستکەوتی گەورە بۆ کوردستان بەدی بهێنرێت .
سەبارەت بە عێراقیشەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی کێشە لە عێراقدا هەیە و تا ئێستا کار بە جێبەجێکردنی دەستوری عێراقی فیدراڵ ناکرێت و هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ناوەند بەهێزبێت و هەموو بریارەکان لە ناوەندەوە بدرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ دەستور ، ئاماژەی بەو هەوڵانە کرد کە عەقلیەتی تاکلایەنە بوونی هەیە لە خۆسەپاندن و دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە خۆیان دەیانهەوێت و لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان دەگونجێت ، هەر لەسەر ئەم پرسە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە وەدا کە هەرێمی کوردستان لەگەل گفتو گۆ و چارەسەریە لە رێگەی گفتو گۆ و لێکتێگەیشتن ، ئەوەشی بە لایەنە عێراقیەکان گووت کە هەرێمی کوردستان ڕێگەی دیالۆگی هەلبژاردوە بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە نێوان هەرێم و بە غدا بوونی هەیە ، داواشی کرد لایەنە عێراقیەکان ڕێز لە سەروەری و پێگەی هەرێم بگرن و هاوکاربن بۆ چارەسەری کێشەکان .
لە بارەی پرسی ئاشتی لە تورکیا نێچیرڤان بارزانی گوتی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو پێش چوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە و کاتی زیاتری دەوێت و ئاماژەی بە بەرێز ئۆجەلان کرد کە خوازیارە ئەو پرۆسەیەیی ئاشتی بێتەدی و کورد لەو چوارچێوەیەدا بگات بە ئامانجی نەتەوەیی و مافەکانی لە چوارچێوەی ئاشتی باسی رۆلی تورکیاشی کرد لە جدیبوونی لە پرۆسەی ئاشتی و دەولەتی تورکیاش لەم پرسەدا هەنگاوی باشی ناوە، بەلام هێشتا ئاریشە زۆریش ماون و ئەم پرۆسەیە کاتی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوانە ئامانجەکانی بەدی بهێنێت .
لەبارەی پرسی کوردیش لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا نێچیرڤان بارزانی رەخنەی لەو چارەسەریە گرت کە دەولەتی سوریا خستویەتیە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و یەکلاکردنەوەی کێشەکان ، نێچیرڤان بارزانی رەخنەی لە سیاسەتی سوریا گرت کە هەولەکانی بۆ چارەسەری پرسی کورد و مافەکانی کورد لە جێی خۆی نیە و لەئێستادا سوریا لە هەولی سەپاندنی بریاری تاک لایەنەی ناوەندە بەسەر هەموو پارچەکانی سوریا بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و دیاریکردنی مافەکانی تری نەتەوەکان ، هەر لەسەر ئەم پرسە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە چەندین جاریش لەسەر ئەم پرسە ڕای خۆی بە تورکیا و حکومەتی سوریا داوە کە دەبێت لە رێگەی ئاشتی و گفت و گۆ و لێکتێگەیشتن دەتوانرێت چارەسەری کێشەکان بکرێت و دەبێت حکومەتی نوێی سوریاش واز لە چەسپاندنی عەقلیەتی بالادەستی ناوەندی بهێنێ و هەول بدات قەناعەت بە پێکهاتەکان بکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە حکومەتی نوێی سوریا بە تایبەت رەخنەی لەو شێوازە گرت کە حکومەتی سوریا بریاری لەسەر داوە بە تێکەلکردنی هێزی سوریای دیموکرات لەگەل سوپای سوریا بەبێ هیچ رێکەوتن و لێکتێگەیشتن و سەرۆکی هەرێم پێی وابوو دەبێت سوریای نوێ سوریای هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان بێت و هەموو لایەکیش هەست بەئارامی بکەن .
لە کۆتای قسەکانی نێچیرڤان بارزانی لە کۆربەندی مێپس ئاماژەی بە ڕۆلی ئەمریکا کرد لە چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە کە رۆلی گەورەی هەیە و پێی وایە دەبێت ئەمریکاش ئەو رۆلە ببینێت لە پرسی چارەسەری کێشەکان لەناوچەکەدا ، چونکە ئەمریکا تائێستا بالادەستی ناوچەکەیە و کاریگەری هەیە لەسەر بریارەکان کە لەلایەن ئەو وولاتانە دەدرێت ، لەسەر ئەم پرسانەش سەرۆکی هەرێم ڕای خۆی بە ئەمریکیەکان گوتووەو ئەوانیش چ لەسەر ئاستی سەرۆک ترامپ و تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ پرسی سوریا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانیان کردوە بۆ ئەو رۆلەی کە لە هێنانەدی ئاشتی و هەولدان بۆ چارەسەری کێشەکان خستویەتییە روو .
ئەوەی گرنگە دەبێت هەموومان بیزانین ئەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و سەرکردەی دیاری کورد ئەو کاراکتەرە سەرکەوتووەیە کە ڕۆلی گەورەی هەیە لە چارەسەری کێشەکان و دیاریکردنی چارەسەری بۆ پرسە ئالۆزەکانی ناوچەکە ، ئەو دیبلۆماسیەتییەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەیەتی لە نێو دەولەتانی جیهانی وایکردوە کە لەزۆربەی ئەو رووداوانەی روودەدەن و بوونیان هەیە لە ناوچەکە پرسی پێبکرێت و تێروانینەکانی بە هەند وەربگیرێن بۆ چارەسەری کێشە و هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دیپلۆماسى کارا و هێزى نەرم

یاسین

سەرۆک بارزانى و پەیامى هۆشدارى لە بەلارێداچوونى عێراق بەرەو دیکتاتۆرى

سەڵاح

موچە دێت یان نایات ؟ قسەیەکیش لەسەر گوتەکانی برایانی یەکگرتوو …

یاسین