zagros news agency

سینەماکانی ئیمارات چەندین فیلمی نوێی جیهانی نمایش دەکات

هۆڵەکانی سینەما لە دەوڵەتی ئیمارات، پێشوازی لە کۆمەڵێک فیلمی نوێی جیهانی و هیندی دەکەن کە لە ڕێکەوتی 9ی تەمموزەوە نمایشکردنیان دەستپێدەکات، ئەم کارانەش بریتین لە فیلمی ترسناک، ئەکشن، و سەرکێشی خێزانی. فیلمی ئەکشنی “Infiltrate” لە دەرهێنانی “James Mark” چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرە ڕفێندراوەکەی دەچێتە ناو جیهانی تاوانکارییەوە.

فیلمی دووەم بە ناوی “Seven Snipers” لە دەرهێنانی “Sandra Sciberras” چیرۆکی نیشانەشکێنێکی خانەنشینکراو دەخاتە ڕوو کە بۆ پاراستنی کچەکەی ناچار دەبێت بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

بۆ هۆگرانی فیلمی ترسناکیش، فیلمی “Evil Dead Burn” لە دەرهێنانی “Sébastien Vaniček” نمایش دەکرێت کە چیرۆکی ڕووبەڕووبوونەوەی خێزانێک لەگەڵ بوونەوەرە شەیتانییەکان نیشان دەدات.

لە لایەکی دیکەوە، فیلمی بەناوبانگی ئەنیمەیشنی “Moana” بە شێوازی زیندوو و لە دەرهێنانی “Thomas Kail” دەگەڕێتەوە.

لە کۆتاییدا، ئەستێرەی هیندی پریتڤیڕاج سوکوماران لە فیلمی “I, Nobody” لە دەرهێنانی “Nisam Basheer” ڕۆڵی پیاوێک دەگێڕێت کە تۆمەتبار دەکرێت بە دزینی بانک و هەوڵی سەلماندنی بێتاوانی خۆی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت لە فیلمی “Toy Story 5” بەشدار دەبێت

ART

لە هەولێر یادی هونەرمەند مشکۆ کرایەوە

ART

بەم نزیکانە دوایین وەرزی “The Bear” بڵاودەکرێتەوە

ART