zagros news agency

ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی کۆتایی مۆندیالی 2026 دەکرێت

چاوەکانی جیهان چوونەتە سەر یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2026، پێش دەستپێکردنی یارییەکەش رێوڕەسمێکی هونەری گەورە بە بەشداری چەندین ئەستێرەی دیار بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە بەشداری چەندین ناوی جیهانی لە رێوڕەسمی کۆتاییدا پشتڕاستکردەوە، لە پێشەنگیاندا رۆبی ویلیامز، لۆرا پاوزینی، نیکۆڵ شێرزینگەر، لەگەڵ بەشداری ئەکتەری ئەمریکی تۆم کرووز و دروستکەری ناوداری ناوەڕۆک “IShowSpeed”، لە نمایشێکدا تێکەڵەیەک لە مۆسیقا و بینینی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکەن.

گۆرانیبێژی ئەمریکی جێنیفەر هەدسن سروودی نیشتمانی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی پێشکەش دەکات، لە یەکێک لە گرنگترین بڕگەکانی رێوڕەسمەکەدا لە یاریگای نیویۆرک/نیوجێرسی، 90 خولەک پێش فیکەی دەستپێکردن دەستپێدەکات.

ئەم رێوڕەسمە بە بەرهەمهێنانی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای “Balich Wonder Studio” بەڕێوەدەچێت. بەرپرسانی پاڵەوانێتییەکە دەیانەوێت مێژووی ئەم خولە بەرز بنرخێنن، بە تایبەت میوانداریکردنی یارییەکان لەلایەن 16 شاری جیاوازی وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

ئێستا ئامادەکارییەکان شانبەشانی یارییەکانی پێش کۆتایی بەڕێوەدەچن، فەرەنسا و ئیسپانیا بۆ بلیتی یەکەم دەجەنگن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارەکان، هایمۆ شێرگی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم رێوڕەسمە تێکەڵەیەک لە کولتوور، مۆسیقا و تۆپی پێ دەبێت و بەردەوام ورەی هاندەران بەرز دەکاتەوە. لەو بڕوایەدایە، ئەم بۆنەیە دەبێتە گەورەترین چالاکی کات بەسەربردن لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌كانی سنووری سلێمانی راده‌گه‌یندرێت

یاسین

بەهۆی نەشتەرگەری جوانکارییەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. جەنگی هۆڵەندا و ئەڵمانەکان بەبێ براوە کۆتاییهات

یاسین