“قەقنەس” بەرهەمێکی ئۆپێراییە بە زمانی کوردی، بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا گەشتێکی هونەری لە چەند شارێکی جیاوازی هۆڵەندا دەست پێبکات.
ئەم بەرهەمە لەسەر بنەمای شیعرێکی تەرزە جاف بە ناوی “ژن کە دەڕۆن، خودا غەزەبیان لێدەگرێت، باڵ دەگرن!” داهێنراوە و لە لایەن ئاوازدانەری هۆڵەندی هوبا دی گراف ئاوازی بۆ دانراوە.
تەرزە جاف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خشتەی نمایشەکانی ئۆپێراەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە 2ـی ئەیلوولی 2026 لە فێستیڤاڵی کولتوورە نۆڤا لە شارۆچکەی هیرلن، 7 تشرینی یەکەم لە شانۆی “HNT” لە شاری دێنهاخ و 9 تشرینی یەکەم لە شانۆی زوایدپلێین لە شاری ڕۆتەردام پێشکەش دەکرێت.

