zagros news agency

لە هەولێر تابلۆکانی نەژاد کەوکەز خرانەڕوو

لە کەشێکی هونەریدا، ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر، پێشانگەی تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار نەژاد کەوکەز لە گەلەری میدیا دەرگاکانی بەڕووی هۆگرانی هونەری شێوەکاریدا واڵا کرد.

 

ڕێوڕەسمی پێشانگاکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هۆگرانی هونەری شێوەکاری بەڕێوەچوو.

 

لە پێشانگەکەدا کۆمەڵێک تابلۆی دانسقە و سەرنجڕاکێش بەرچاو دەکەون کە ڕەنگدانەوەی بەهرە و دونیابینی هونەرمەندەکەن.

 

پێشانگەکە لە گەلەی میدیا لە هەولێر کرایەوە و تاوەکو 27ـی ئابی 2026 کراوە دەبێت و رۆژانە پێشوازی لە میوانان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “A Quiet Place: Day One” لە سینەکاندا

ART

مايلی سايرس هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کۆنسێرتەکان ئاشکرا دەکات

ART