zagros news agency

جۆرج لۆکاس لە فێستیڤاڵی فیلمی کان رێزی لێدەنرێت

جۆرج لۆکاس، دەرهێنەری ئەمریکی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 77مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان رێزی لێدەنرێت و خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی پێدەبەخشرێت.

لەلایەکی دیکەوە سامانی لۆکاس تەمەن 79 ساڵ، بەپیێ گۆڤاری فۆربێس و بەهۆی کاری سینەماییەوە، پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

بەشێکی دەوڵەمەندی ئەو دەرهێنەرە بەهۆی فرۆشتنی کۆمپانیا تایبەتەکەی بوو بە کۆمپانیای سۆنی و لە بەرامبەردا چوار ملیار دۆلاری وەرگرت.

لۆکاس دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری زنجیرە فیلمی “ستار وۆرز” و زنجیرە فیلمی “ئیندیانا جۆنز”ـە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیپی میوزیکی “زیر و بەم” كۆنسێرتێكی پێشكەشكرد

ART

تۆم کروز و ئانا دی ئارماس کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا

ART

زاهارا ناوی براد پیت لە ناوی خۆی جیا دەکاتەوە

ART