zagros news agency

نێتفلێکس چیرۆکێکی رۆمانسیی بێ کۆتویی بڵاودەکاتەوە

پلاتفۆرمی نێتفلیکس تیزەری فەرمی زنجیرەی “Pride and Prejudice” بڵاو کردەوە کە لە ڕۆمانە کلاسیکییەکەی نووسەری بەریتانی جەین ئۆستن وەرگیراوە و لە 1813 بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی تیزەرەکە بۆ ئەوەیە بینەران ئاگادار بکاتەوە لە چیرۆکێکی ڕۆمانسیی بەردەوام.

نێتفلێکس لەو بڕوایەدایە زنجیرەکە بەشدار دەبێت لە هێنانەوەی کێبڕکێ کۆمەڵایەتییەکان بۆ سەر شاشە گەورەکان بەشێوازێکی سەردەمییانە و پڕ لە چێژ بۆ هەمووان.

ئیما کۆرین رۆڵی ئێلیزابێت بینێت دەگێڕێت و جاک لودین ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەگەڵ کاستێکی گەورە کە پێکهاتووە لە ئۆلیڤیا کۆڵمان و رۆفوس سيويل.

لە رێکەوتی 3ی کانوونی یەکەمی 2026 ئەم بەرهەمە لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەست دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عگید دۆسکی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

سەڵاح

ئەمریکا داوا له هەولێر و بەغدا دەکات بەیەکەوه بۆ سەربەخۆیی وزەی عێراق کار بکەن

سەڵاح

لە هەولێر یادی ٣٨ سالەی ژیانئاوای کامران موکری بەرز راگیرا

دڵشاد