ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە شاعیران و ئەدیبان و رۆشنبیران، لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كوردستان ڕێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (ژەك… دایكە ئێمە مرۆڤین) بەڕێوە برد.
ئەم بەرهەمە ئەدەبییە لە نووسینی خاتوو نەشمیل عەلی بەرزنجییە و نوێترین ئەزموونی شیعریی خۆی خستووەتەڕوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا ناساندنێك بۆ ناوەڕۆكی كتێبەكە لەلایەن كۆڕگێڕ و هەروەها نووسەری كتێب كرا و بە ئامادەبووان ئاشنا كرا.
دواتر کتێبەکە بە خۆرایی بەسەر ئامادەبووان دابەش كرا.

