zagros news agency

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Black Doves” بڵاودەکرێتەوە

زنجیرەی سیخوڕی بەریتانی “Black Doves” لە 5ی تشرینی دووەمی 2026 بە وەرزی دووەمەوە گەڕایەوە سەر تۆڕی نێتفلێکس، لەم وەرزەشدا 6 ئەڵقەی نوێ پێشکەش دەکات کە درێژە بە چیرۆکی هەردوو سیخوڕی نهێنی هێلین و سام دەدات، کە لەلایەن کیرا نایتلی و بێن ویشاو رۆڵیان دەگێڕدرێت.

 

رووداوەکانی زنجیرەکە لە دەوری هێلین دەسووڕێنەوە کە بە نهێنی وەک سیخوڕ کار دەکات و دوای تیرۆرکردنی خۆشەویستەکەی ناچار دەبێت هاوکاری لەگەڵ سام بکات، هاوکات ژیانی زیاتر ئاڵۆز دەبێت کاتێک هاوسەرەکەی واڵاس، کە ئەندرۆ بۆکان رۆڵی دەگێڕێت، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وەردەگرێت و ئەمەش مەترسییەکانی سەر کارە نهێنییەکەی زیاتر دەکات.

 

سەرەڕای ئەوەی وەرزی دووەم بە کۆتاییەکی کراوە تەواو بوو و چارەنووسی کەسایەتییەکانی بە نادیاری هێشتەوە، نێتفلێکس تەنیا ئێستا بڕیاری فەرمی بۆ نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم نەداوە، بەڵام جۆ بارتۆن بەرهەمهێنەری جێبەجێکار گەشبینی خۆی بە بەردەوامبوونی کارەکە نیشان دا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری دادگەی ئیسپانیا بە ملیۆنان دۆلار بۆ شاکیرا دەگەڕێتەوە

ART

ململانێ و پەیوەندییە نوێیەکانی زنجیرەی “Hacks” بەرەو کۆتایی دەچێت

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART