zagros news agency

دۆلی پارتۆن دوای مردنی بۆ سێ خەڵاتی گرامی کاندید دەکرێت

گۆرانیبێژی کۆچکردووی ئەمریکی، دۆلی پارتۆن، دوای نزیکەی سێ مانگ لە کۆچی دوایی، سێ پاڵاوتنی بۆ خەڵاتەکانی گرامی بۆ ٢٠٢٧ بەدەستهێنا.

ئەکادیمیای تۆمارکردن لیستی پاڵێوراوانی خولی ٦٩هەمینی خەڵاتەکانی ڕاگەیاند، ناوی پارتۆنی لە دوو پۆلدا تێدابوو؛ لە پۆلی باشترین نمایشی دووقۆڵی یان بەکۆمەڵ لە میوزیکی کانتریدا بە دوو گۆرانی کێبڕکێ دەکات: یەکەمیان گۆرانیی “Butterfly” بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی زاک براون باند و دووەمیان وەشانێکی نوێی گۆرانییەکەی خۆی بە ناوی “Light of a Clear Blue Morning” بە بەشداریی مایلی سایرس، لێنی ویلسۆن، کوین لەتیفە و ڕیبا ماکنتایر.

هەروەها پاڵاوتنەکان وەشانی دەنگیی یاداشتەکانی دۆلی پارتۆنیان لەخۆگرتبوو کە ناونیشانی “Star of the Show: My Life on Stage”ـی هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی پۆلی باشترین کتێبی دەنگی یان گێڕانەوەی چیرۆکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین

بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی بەبڕی هەشت ملیار دۆلار بە میسر دەدات

سەڵاح

شێروان دووبه‌ردانی بۆ زاگرۆس: وه‌زیره‌كانی پارتی بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان نەکرد

یاسین