zagros news agency

شاندێکی وەزارەت بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆک و زاخۆی بەسەرکردەوە

شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە دیار عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی وەزارەت و نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وتەبێژی وەزارەت هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆک و زاخۆیان بەسەرکردەوە.

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی وەزارەت بۆ بەسەرکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی زاخۆ، ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی زاخۆی کرد و لە لایەن فەرمان شوکر سڵێمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازی لە شاندەکە کرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، شاندی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆکی کرد و لە لایەن مەسعود خالد حەسەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازی لە شاندەکە کرا و لەو میانەیەدا گفتوگۆ لە بارەی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئاستەنگ و کێشەکانیان کرا.

دیار عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان جەختیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن چارەسەری پێویستی گرفت و کەموکوڕییەکان بکرێت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەرتی کتێبخانە گشتییەکان و پێشخستنی کارەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا شانۆگەرییەک لەبارەی گەڕان بەدای ئێستاتیکا و هزردا نمایشکرا

ART

عامر خان پەردە لەسەر قۆناغێکی سەختی ژیانی لادەدات

ART

جاکۆب ئێلۆردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووردەکەوێتەوە

ART