zagros news agency

ئۆین ویڵسن لووت شکاو و رووخسارە هێمنەکەی هۆڵیوود

ئەستێرەی ئەمریکی ئۆین ویڵسن بە رووخسارە هێمنەکەی و شێوازە خۆڕسکەکەی لە سینەمای هۆڵیووددا ناسراوە، بەڵام لە پشت ئەو کارەکتەرە کۆمیدی و دراماتیکانەوە ژیانێکی پڕ لە وەرچەرخان و نهێنی هەیە.

 

لە تەمەنی 58 ساڵیدا دەرکەوتووە کە ویڵسن لە هەرزەکاریدا کەسایەتییەکی یاخی بووە و بەهۆی بردنی پرسیاری تاقیکردنەوەی بیرکاری لە قوتابخانەی سانت مارک لە تێکساس دەرکراوە.

 

دواتر دایک و باوکی رەوانەی پەیمانگای سەربازیی نیو مەکسیکۆیان کردووە، پاشان لە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن زمانی ئینگلیزی خوێندووە و لەوێ لەگەڵ دەرهێنەر وێس ئەندەرسن بووەتە هاوژوور و هاوکاری هونەری.

 

ئەو هەرگیز پلانی نەبووە ببێتە ئەکتەر، بەڵکو خولیای سەرەکی نووسینی سیناریۆ بووە و بۆ فیلمی “The Royal Tenenbaums” کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بووە، هەروەها لە کاتی وێنەگرتندا زۆر بە لێهاتوویی دیالۆگ دروست دەکات.

 

دوو جار لە تەمەنی لاویدا لە یاریی تۆپی پێی ئەمریکی و شەڕێکدا شکاوە و رەتی کردووەتەوە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بکات.

 

لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “The Big Bounce” لە هاوایی، لە بری ئۆتۆمبێلی گرانبەها ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی هەڵبژاردووە و 15000 دۆلاری بۆ خۆی هێشتووەتەوە، ئێستا بە فیلمەکانی “Runner” و “Rolling Loud: The Movie” و بەشی چوارەمی “Focker-In-Law” لە تشرینی دووەمدا درێژە بە کارەکانی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەیرترین بەقاچاخ بردنی پارە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: سپاردنی نەخشەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان چەسپاندنی مافە دەریایییەکانی عێراقە

سەڵاح

ئەڵمانیا ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بانگهێشت کرد

یاسین