zagros news agency

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

فیلمی ترسناک “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14 نیسانی 2023 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی 76 ملیۆن و 987 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکور 20 ملیۆن و 9 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 56 ملیۆن و 978 هەرار دۆلارە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە راسڵ کرۆ، دانیال زۆڤاتۆ، ئالێکس ئایسۆ رانکۆ نیرۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕنز

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

“Fantastic Four: First Steps” بە داهاتی 275 ملیۆن دۆلار پێشەنگی بۆکس ئۆفیسی گرت

ART

خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤاراناسیی بە تیپی هونەری میللی سلێمانی بەخشرا

ART