بە چاودێری نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و بە ئامادەبوونی شاندی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و تیپی هونەری میللی سلێمانی و پارێزگاری شاری ڤاراناسی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەما لە شاری ڤاراناسی هیندستان بەڕێوەچوو.
یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵەکە چەند نمایشێک لەلایەن وڵاتانی کۆلۆمبیا، سریلانکا و ڤاراناسی پێشکەشکران.
بڕیارە رۆژی هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2024 تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی فۆلکلۆری کوردی لەو فێستیڤاڵە نمایش بکات.
تیپی هونەری میللی سلێمانی لەلایەن ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به ههماههنگی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی (10) رۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە چەند فێستیڤالێکی “سەما و میوزیك” بهشداری بكات و نمایشی کولتووری کوردی پێشکەش بکات.