ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەدیب و رۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

نووسەر و رۆماننووسی ناسراوی کورد، فەتاح ئەمیری، ئێوارەی رۆژی شەممە لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم ئەدیب و نووسەرانی کورد کرد و رایگەیاند، کۆچی دوایی فەتاح ئەمیری، رۆماننووسی ناوداری کورد، هەموومانی خەمبار کرد، مامۆستای کۆچکردوو ژیانی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی ئەدەبی کوردی و بە لەدەستدانی، کەلێنێکی گەورە لە بواری ئەدەب و رۆشنبیری دروست دەبێت.

فەتاح ئەمیری، لە 1946 لە گوندی مەنیچەر لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە سەردەمی دەسەڵاتی شای ئێراندا رووبەڕووی راوەدوونان و زیندانیکردن بووەتەوە. 

لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا وەک یەکێک لە ئەندامانی خێزانی گۆڤاری سروە کاریکردووە. 

لە دەیەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا بەشدارییەکی کارای جووڵانەوەی رۆشنبیری و ئەدەبی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بە بەڕێوبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان هەڵبژێردراوە. 

بەرهەمە چاپکراوەکانی: ‘هاوارەبەرە” – رۆمان 1990″، “میرزا ” – رۆمان 1993، “زیندەخەو” -رۆمان 2003، گێژەڵووکە و خەم وخەیاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART