zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان ساڵح کۆزەپانکەیی بەسەر کردەوە

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی مامۆستا ساڵح کۆزەپانکەیی کرد.

مامۆستا ساڵح کۆزەپانکەیی، لەدایکبووی 1935ەو بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەزهەر لە 1968 بەدەستهێناوە و هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوەی هەبووە و لە 2007 دوای تەمەنێک لە خزمەت وەک مامۆستا لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین، خانەنشین کراوە و ژمارەیەک کتێبی دەستنووسی هەن، کە چاپ نەکراون.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای هەواڵپرسین، هیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ خواست و ستایشی رۆڵی پێشەنگانەی مامۆستای لە پەرەپێدانی زانست و هۆشیاری لە کۆمەڵگەی کوردی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

فیلمی “Regretting You” داهاتێکی گەورە کۆدەکاتەوە

ART