zagros news agency

کیلەر سکۆت فۆرنیس کۆچی دواییکرد

ئەکتەری گەنج، کیلەر سکۆت فۆرنیس، لە تەمەنی 32 ساڵیدا لە تیکساس کۆچی دواییکرد.

ئەو ئەکتەر پێشتر لە رێگەی زنجیرەی “County Rescue”

ناوبانگی پەیداکردبوو.

ئەو ئەکتەرە هەرچەند لە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024 کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هەواڵەکە ئێستا بە فەرمی بڵاوکراوەتەوە.

هاوڕێیەکانی ئەو هونەرمەندە لە بواری هونەر، هاوخەمی خۆیان بۆ ماڵئاوایی کردنی ئەو ئەکتەرە نیشانداوە، لەوانەش جولیا رایلی کە پێکەوە لە زنجیرەی “County Rescue” رۆڵیان گێڕابوو و نووسیویەتی، “بیرت دەکەم”.

فۆرنیس جگە لە ئەکتەری، نووسەر، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری چەند کارێکی سەربەخۆش بووە. هەرەها ژەنیاری گیتار و وێنەکێش بوو، لە بواری وەرزشیشدا یاریی بۆکسێنی دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستۆڤەر نۆلان کار بۆ فیلمێکی نوێ دەکات

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

ماڵی کولتووری جەلال بەیار کرایەوە

ART