بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکات.
لە دیدارەکەدا بەڵگەفیلمێک پێشاندەدرێت و پانێڵێک لەبارەی “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بڕیارە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشرێت و ئەلبوومێکی گۆرانیی هونەرمەند رابەر کوردستانی بەناوی “خاکڤین” بناسرێت و بە دیاریی پێشکەش بە ئامادەبووان بکرێت.
چالاکییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆڵی راگەیاندنی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.