ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماریان فیسفول لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

گۆرانیبێژی پۆپی بەریتانی، ماریان فیسفول، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو هونەرمەندە لە لەندەن ماڵئاوایی لە ژیانکرد و هەواڵەکە لەلایەن کۆمپانیای تایبەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بڵاوکرایەوە.

ئەو هونەرمەندە تێکستی بەشێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی خۆی نووسیوە.

“As Tears Go By” یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانییەتی و هۆکاری بەناوبانگبوونی بووە لە 1964.

ئەو گۆرانیبێژە بەهۆی ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر لە شەستەکانی سەدەی رابردوو و لەبابردنی منداڵ، مەترسی زۆری لەسەر ژیانی خۆی و هونەرەکەی دروستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART