zagros news agency

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی 15.4 ملیۆن بینەری هەبووە

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بۆ ئەمساڵ، 15.4 ملیۆن بینەری لە تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی هەبووە.

بەم ژمارەیە، رێژەی بینەرانی رێوڕەسمەکە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، بە رێژەی 9٪ کەمی کردووە.

ساڵی رابردوو ژمارەی بینەرانی رێوڕەسمەکە لە هەمان کەناڵدا 16.9 ملیۆن بینەر بووە، بە بەراورد لەگەڵ 2023 بە رێژەی 34٪ زیادی کردبوو.

ئەم ژمارەیە پەخشی راستەوخۆی رێوڕەسمەکە لە پلاتفۆڕمی پارامۆنت پڵەس، سی بی ئێش کۆم و سی بی ئێس لەخۆ ناگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکتەرێکی کەنەدی دەیەوێت بە ‘مرۆڤایەتی’ کۆتایی بە ژیانی بهێنێت

ART

لە سۆران کۆنسێرتی “گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک” سازکرا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART