zagros news agency

رێوڕەسمی رێزلێنان لە محەممەد ئەمین پێنجوێنی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی “کەریمی عەلەکە” رێوڕەسمێکی بۆ رێزلێنان لە نووسەر محەممەد ئەمین پێنجوێنی سازکرد.

رێوڕەسمەکە رۆژی دووشەممە، بە ناونیشانی “ئەزموونی قەڵەمێک لە پێناو ئاشتی و جوانیدا”، بەڕێوەچوو، تێیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەت و دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی پێشکەش بە محەمەد ئەمین پێنجوێنی کرد.

فیچەرێک لە بارەی ژیان و دیدی نووسەر پێشکەشکرا و نوێترین بەرهەمی شیعریی ناسێندرا و کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر، خوێندنەوەی بۆ کتێبەکەی کرد.

لە رێوڕەسمەکەدا، کە لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیییە سیاسیی و رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

“Ready or Not 2: Here I Come” لە سینەماکان نمایش دەکرێت

ART

ئێلیسا لە ئۆپێرای دوبەی کۆنسێرت ساز دەکات

ART